کوبرا شکوهی یەکێک لە داواکارانی دادپەروەری کۆچی دوایی کرد

کوبرا شکوهی، یەکێک لە بنەماڵەی زیندانییە لەسێدارەدراوەکان و دایکانی داواکاری دادپەروەری، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کوبرا شکوهی، یەکێک لە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و خوشکی عەلیرەزا و شەهاب شکوهی، کە لە ساڵی ١٩٨٣دا دەستگیرکران و لە سێدارە دران. دوێنێ، ١ی تشرینی یەکەم، کۆچی دوایی کرد.

 

 

عەلیرەزا، دامەزرێنەری ڕێکخراوی "ڕێگای کرێکاران بوو"، دوای دەستگیرکردنی و چەند مانگێک لە ئەشکەنجەدان و زەوتکردنی مافی وەک هەر زیندانییەک، لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ لە زیندانی ئەڤین لە سێدارەدرا، هەروەها شەهاب شکوهی، ئەندامی ڕێکخراوەکەم لە حوزەیرانی ١٩٨٣ تا ئاداری ١٩٨٩ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا زیندانی کراوە و دوای ئازادبوونی هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبوو جگە لە ئاوارەبوون.

 

کوبرا شکۆهی لە تەمەنی گەنجیدا ڕێگاکانی بەرەزجان، شیراز و تارانی دەگرتە بەر تا چاوپێکەوتن لەگەڵ براکانیدا بکات، لە کاتێکدا لە سەردەمی ڕژێمی پەهلەوییدا چەند ساڵێک زیندانی کراون و بەرگەی ئازار و سەختییەکی زۆریان گرتووە، هەروەها یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بە داواکارانی دەدپەروەری خاوران ناسراون و چەندین ساڵ داوای دادپەوەروەرییەکان بۆ کەسوکارەکان و زیندانیان کردووە.