تاڵیبان لەپێناو کارکردندا ژنان ناچای هاوسەرگیری دەکات

دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، ژنانی لە بوارە جیاوازەکان دوورخستەوە، لە نوێترین بڕیاریدا قەدەغەکردنی کار و گەشت و دەستڕاگەشتنی تەندروستییە بۆ ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیرییان نەکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە دوێنێ بڵاوی کردووەتەوە، تاڵیبان دەستڕاگەیشتن بە کار و گەشت و چاودێری تەندروستی بۆ ژنانی ئەفغانستان سنووردار دەکات، ئەگەر هاوسەرگیریان نەکردبێت یان سەرپەرشتیاری پیاویان نەبێت.

 

لە یەکێک لە ڕووداوەکاندا، بەرپرسانی وەزارەتی فرمان بە چاکە و قەدەغەکردنی خراپە، داوایان لە ژنێک کردووە، کە ئەگەر بیەوێت کارەکەی، کە لە دامەزراوەیەکی چاودێری تەندروستییە، بمێنێتەوە، هاوسەرگیری بکات و دەڵێن کارێکی نەگونجاو نییە ژنێکی بێ هاوژین کار بکات.

 

دوای ساڵی ٢٠٢١ و دەستگرتن بەسەر ئەفغانستاندا لەلایەن تاڵیبانەوە، ژنان لە زۆرینەی بوارەکانی ژیانی گشتی قەدەغە کران و دوورخرانەوە، کچانیشیان لە چوونە قوتابخانە لە دوای پۆلی شەشەم دوورخستەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەو بەڵێنانەیە کە تاڵیبان لە سەرەتای دەستگرتنە دەسەڵاتیان داویانە، ئەنجام دەدرێت.

 

جێی ئاماژەیە تاڵیبانەکان هۆڵەکانی جوانکارییان داخستووە و دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی یاسای جلوبەرگ، ئەو ژنانەیان دەستگیرکردووە کە پابەند نین بە لێکدانەوەی ئەوان بۆ حیجاب، یان باڵاپۆشی ئیسلامی.