"پێویستە ژنان لە بواری سینەمادا دەرفەتیان پێبدرێت"

ئینساف وەهیبە، توێژەری تونسی تیشک دەخاتە سەر بوونی ژنان لە سینەمادا و داوای هاندانی زیاتری ژنانی کرد بۆ بەرهەمهێنان.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان بەردەوامەو ئینساف وەهیبە، توێژەری تونسی پرۆفیسۆر لە زانکۆی نیو سۆربۆن لە فەڕەنسا، پەرتووکەکەی بە ناوی "وێنەی ژنان لە سینەمای عەرەبی" پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە پێشکەوتنی ژنان لە زۆر بواردا لە سینەمادا ئەرێنی بووە.

 

ئینساف وەهیبە ڕایگەیاند، دەرهێنەرانی تونسی و مەغریبی بوونەتە پێشەنگ لە بواری سینەمادا، هەم لە ڕووی ژمارەییەوە و هەم لەسەر ئەم بابەتە، هەروەها کاتی ئەوە هاتووە کە ژنان لە سینەمادا بە تێگەیشتنێکی نوێوە دەست بکەن بە نووسینی سیناریۆ، لەبارەی پەرتووکەکەیەوە وتی: پەرتووکەکەم ئەو توێژینەوانەی تێدایە کە لەسەر وێنەی ژنان لە سینەمای تونس ئەنجامم داوە، لەگەڵ لێکۆڵەرانی ١٤ وڵاتی عەرەبی کۆبوومەوە،  وزەی ژنانم دەرخست کە لە پشت کامێراوە کار دەکەن.

 

"ژمارەی خەباتکارانی ژن زیادی کردووە"

ئینساف وەهیبە ڕایگەیاند ژمارەی ئەو ژنانەی لە پشت کامێراوە کار دەکەن ڕۆژ بە ڕۆژ لە تونس و وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە زیادبووندایە و وتی: لە هەندێک ناوچەدا ژمارەی ئەو ژنانەی لە پشت کامێراوە کار دەکەن زیاترە لە ژمارەی پیاوان، بۆ نموونە، لە میسر، ڕێژەی ئەو ژنانەی لە مۆنتاژ کار دەکەن زیاترە لە ڕێژەی پیاوان، داوای زیادکردنی خواستی ژنان بۆ کاری سینەما دەکەم، بەپێی خواستی گۆڕانکاری لە نێوان ژناندا،  لە هەمان کاتدا، ئەم دۆخە پشت دەبەستێت بە پەسەندکردنی بوونی ژنان لە سینەما لەلایەن کۆمەڵگەوە.

 

"ژنان ئەکتەری سەرەکین"

ئینساف وەهیبە تیشکی خستە سەر گرنگی ڕێکخستنی فێستیڤاڵی فیلمی ژنان لە سەلا و ئەسوان و وتی: "لە بواری سینەمادا، ڕێگەی کرایەوە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ و داننان بە بوونی ژنان وەک ئەکتەری سەرەکی، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە جیهانی عەرەبیدا هەن کە دەچنە بواری بەرهەمهێنان وەک دەرهێنەر، فیلمساز یان بەرهەمهێنەر، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە فیلمسازانی ژنی عەرەبی بەشداری لە لیژنەکانی سوێندخۆرانی فێستیڤاڵی فیلمی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەکەن.

 

"پێویستە ژنان دەرفەتیان پێبدرێت"

ئینساف وەهیبە، وتی: فەرەح عەرەب، دەرهێنەر و بەرھەمھێنەری فەڵەستینی خەڵاتێکی بەنرخی وەرگرتووە لە دەرهێنان و نواندندا، کەوسەر بەنی تونسی خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمی "دیاری" بەرخۆدانی فەڵەستینییەکان بردەوە، سەرکەوتنی ژنان لەم بوارەدا بەڵگەیە کە پێویستە ژنانیش هان بدەین لە بواری سینەمادا، هەروەها یەکێک لە ژنە دەرهێنەرە گرنگەکانی عەرەب، دەرهێنەر و بەرھەمھێنەری میسری عەتییەت ئەلبنوودییە، هەندێک جار پێویستە مەرجی قوربانیدانی گەورە لەبەرچاو بگیرێت و دەبێت دەرفەتی کار بۆ ژنان لە سینەمادا بڕەخسێندرێت.

 

"پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت"

هەروەها ئینساف وەهیبە داوای لێکۆڵینەوەیەکی کرد لەسەر مێژووی بوونی ژنان لە سینەمای عەرەبیدا و ڕایگەیاند، لەم دواییانەدا هەندێک لێکۆڵینەوەی ڕۆژئاوایی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە میسر یەکەم دامەزرێنەری سینەمای ژنانە و بێگومان توێژینەوەی زیاتر دەبێتە هۆی ئەو ئەنجامە، وتیشی: ئەرکی توێژەرانە کە ئاسانکاری بکەن بۆ دەستگەیشتن بە ئەرشیڤەکان و ئاشکراکردنی ناو و تەکنیکەکانی ئەکتەرە ژنەکان لە سینەمادا.