ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەو ڕاپەڕینەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاقی" لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد، خۆپیشاندان لە شەقامەکان بەردەوامە و لە لایەکی دیکەوە ژنان لە بەرامبەر سەپاندنی حیجاب، چالاکی مەدەنی لە هەموو شوێنێک ڕێکدەخەن.
لە ٥ شار خەڵک چوونە سەر شەقامەکان
شەوی ڕابردوو لە سنە، تاران، کەرەج، ئەسفەهان خەڵک چوونە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان دژی حکومەت ئەنجامدا، ئەو کەسانەی کە دروشمی دژ بە حکومەتیان دەوتەوە ئاگریان لە باڵەخانەکانی بەسیج بەرداو لەسەر دیوارەکان نووسییان و ئاڵای حکومەتیان دڕاند، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان کرا و خۆپیشاندانەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.




