"سەرەڕای باران بارین وشکەساڵی هەڕەشەیە لەسەر عێراق"

لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری بارانبارین، ھێشتا وشکەساڵی ھەڕەشەیە لەسەر عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا چەند ساڵێکە وشکەساڵی ڕووی لە عێراق کردووە و جوتیارانی ناچار بە کۆچکردن کردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کشتوکاڵی ناوچەکە دەبێت بە تایبەت لەو شوێنانەی دەکەونە سەر دیجلە و فورات، بەڵام ئەمساڵ بارینی بڕێکی باش باران چاندنی بەرهەمەکان بوژانەوەیان بەخۆوە بینی، بەڵام هێشتا کاریگەرییەکانی وشکەساڵی بەردەوامیان هەیە.

 

لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کردووە، کەرتی کشتوکاڵ  و وەرزی دروێنەوەی گەنم بوژانەوەی زۆری بەخۆوە بینیوە، ھۆکارەکەشی بۆ شەپۆلەکانی بارانبارین دەگەڕێتەوە، کە ئەمساڵ ڕێژەکەی زۆر بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوەم سەرباری بارانبارین، بەڵام ھێشتا وشکەساڵی مەترسییە لەسەر عێراق، چونکە بۆ ساڵانی داھاتوو ڕەنگە عێراق دووچاری کێشەی گەورە ببێتەوە، ئەگەر رێککەوتن سەبارەت بە پرسی ئاو نەکرێت، بە تایبەت لەگەڵ تورکیا، چونکە ھەوڵەکانی حکومەت لەوبارەیەوە لە ئاستی پێویستدا نییە.