عێراق، لە یەک هەفتەدا ٥٧٣ حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری پۆلیس ئاماری هەفتەی ڕابردووی ئەرکەکانی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ئەوە، لەو ماوەیەدا ٥٧٣ حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە و ١٢ خاوەنی چاکی بێ مۆڵەت لە پارێزگاکانی عێراق دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری پۆلیس ئاماری هەفتەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە، کە لە بەرواری ١ی کانوونی دووەم تا ٧ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە پارێزگاکانی عێراقدا تۆمار کراون.

 

بەپێی ئامارەکە تەنها لە ماوەی هەفتەیەکدا ٥٧٣ حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆماركراوە.

 

بەشێکی ئامارەکە، کە دەرئەنجامی ئەرکە ئەمنی و خزمەتگوزاری و مرۆییەکانی دەزگای وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیسە بەمشێوەیەیە؛

 

-ئەرکەکانی بنکەکانی پۆلیس ١٧٤٢

-دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان ٢٣

-ڕەوانەکردنی تۆمەتبارەکان بۆ دادگاکان ٤١٧

-حاڵەتەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان ٢٦٣

-حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی ٥٧٣

-دەرکردنی بەڵگەنامەی ناوخۆیی سزانەدان ١٩٥

-ژمارەی ئەوانەی داوای یارمەتی دەکەن ١٠٢٣ کەسە

-دەستگیرکردنی خاوەن چەکی بێ مۆڵەت ١٢