مامۆستایانی زمانی ئەرمەنی: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بوونمان دەپارێزێت

ئەنجومەنی کۆمەڵگای ئەرمەنی لەسەر داوای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ ساڵی نوێی پەروەردە و بەئامانجی جێبەجێکردنی بەندەکانی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی خوێندنگەیەکی کردەوە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- بە پێکهاتنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی، هەموو ئەو کۆمەڵگا و نەتەوانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین، دەرفەتیان هەیە بە زمانی دایکی خۆیان پەروەردە بکرێن، ئەمڕۆ لەژێر چەتری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا، ئەنجومەنی کۆمەڵگای ئەرمەنی خوێندنگایەکیان کردەوە بۆ دروستکردنی مامۆستای پسپۆڕ تا ساڵی نوێی خوێندنی فەرمی زمانی ئەرمەنیی بچێتە خوێندنگاکانی خۆبەڕێوەبەرییەوە.

 

لە خوێندنگەکەدا خولێکی ڕاهێنان بۆ ٢٥ مامۆستا کرایەوە و تێیدا وانەی ئایدیۆلۆژیش دەدرێتە ئەندامانەی ئەنجومەنی کۆمەڵگای ئەرمەنی، خوێندنگەکە ناوی زات ئەلناتقینە لە گەڕەکی نەسرەی شاری حەسەکە.

 

"لە قۆناغی بوون و لەناوچوندا، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بوونمان دەپارێزێت"

لۆرسین ئەردەمیان، مامۆستای زمانی ئەرمەنی وتی: ماوەی ١٠ ڕۆژە سەرقاڵی کردنەوەی خوێندنگەکەین کە چەندین خولی تێدایە، لەوانە خولی بنیادنان بۆ ٢٥ مامۆستای زمانی ئەرمەنی، خولی ئایدۆلۆژی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمەڵگای ئەرمەنی، خولی مامۆستایان بۆ بنیادنانی مامۆستای پسپۆڕە کە نەوەیەکی خاوەن ئەخلاق و سیاسی پەروەردە بکەن".

 

لۆرسین ئەردەمیان دەشڵێت: ئەمڕۆ بە قۆناغێکی زۆر هەستیاری بوون و لەناوچووندا تێدەپەڕین، ئێمە بە پاراستنی زمانی دایکمان بوونمان دەپارێزین، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ماف و بوونی ئێمە دەپارێزێت چونکە پێشتر دەمانویست بە زمانی دایکمان بخوێنین، بەڵام دەرفەتمان نەبوو و خەونێک بوو بۆ ئێمە، بەڵام خۆبەڕێوەبەری خەونەکەمانی بەدیهێنا و دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخساندین کە مامۆستای شارەزا پەروەردە بکەین تا ساڵی نوێی خوێندن بە زمانی دایک دەستپێبکەین.

 

"ئێمە بە زمانی خۆمان هەین"

گارینێ گێگۆسیان، مامۆستایەکی ٥٤ ساڵە، ئاماژەی بەوەدا کە هاوپەیمانی کۆمەڵاتی خەونی داپیر و باپیرانیان بەدیدێنێت، وتی: لەم تەمەنەمدا بەشداری خولی زمانی ئەرمەنی بووم، خەونێک بوو بۆ من کە منداڵەکانمان بە زمانی خۆمان فێربکەمم بەڵام ئێستا بەجێبەجێکردنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی خەون و خەیاڵەکانمان بەدیدێت، ئەمڕۆ بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەڵێین کە دەیەوێت لە ڕێگەی کۆمەڵکوژییەوە ئێمە لەناوببات، بەڵام ئەم هەنگاوە وەڵامێکە بۆ هێرشەکان.

 

لۆسناک کافۆدیان، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگای ئەرمەنیی، وتی گەشەپێدانی ئایدۆلۆژی گەشەپێدانی کار و خەباتە: ئەمڕۆ پەروەردەی ئایدیۆلۆژیمان هەیە، کە تێیدا وانەی مێژوو و کلتور و ئەخلاق و ڕێکخستن دەبینین، ئێمە بەشداریمان لەم ڕاهێنانەدا کردووە بە ئامانجی پەرەپێدانی کار و خەباتمان، هەرچەندە مرۆڤ بچێتە ناو پەروەردەوە ئەوەندە سودی هەیە، ئێمە هەمیشە پێویستمان بە پەروەردە هەیە، زانین چەکێکە بۆ ئێمە لە دژی پیلانەکانی کۆمەڵکوژی  و داگیرکاری".

 

خولی پەروەردە کرد ماوەی ٣ مانگ لە قوتابخانەی زات ئەلناتقین بەردەوام دەبێت.