نەتەوە یەکگرتووەکان: ٥٠٠ هەزار کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی دەبێت لە سودان

بەهۆی قەیرانە بەردەوامەکانەوە زیاتر لە سێیەکی خەڵکی سوودان ڕووبەڕووی نا ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە، و پێشبینی دەکرێت کە پێویستی زیاتریان بە هاوکارییە مرۆییەکان هەبێت.

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، لە ساڵی داهاتوودا نزیکەی نۆ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لە باشووری سودان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی و خزمەتگوزاری پاراستنیان دەبێت، کە نیو ملیۆن زیاترە لە ژمارەکەی ئێستا.

بەپێی ڕاپۆرتی تێڕوانینی گشتی پێداویستییە مرۆییەکانی باشووری سودان لە ساڵی ٢٠٢٣، خەڵکی زیاتر ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراک دەبنەوە، لە ئێستادا نزیکەی یەک لەسەر سێی کە دەکاتە ١٢.٤ ملیۆن کەس کە لە باشووری سودان دەژین ڕووبەڕووی قەیرانی نەبوونی خۆراکی توند بوونەتەوە.

 

بارودۆخی مرۆیی بەهۆی ململانێ، تەندروستی گشتی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا وەک لافاو و وشکەساڵی خراپتر بووە، پێویستی بە هاوکاری زیاتر دەبێت لەو پارێزگایانەی لە ویلایەتی نیلی سەرەوە و ئیکواتریای ڕۆژئاوا کە ڕووبەڕووی ململانێ بوونەتەوە.

سارا بەیسۆلۆو نیانتی، ڕێکخەری مرۆیی لە باشووری سودان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: " دەبێت شتێک لە باشووری سودان بگۆڕێت، چونکە ساڵانە ژمارەی ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و سەرچاوەکان بەردەوام لە کەمبوونەوەدان، نیانتی بانگەوازی لە حکومەت کرد کە مەرجەکانی ئاشتی مسۆگەر بکات و گەشەپێدان پەرەپێبدات بە مەبەستی کەمکردنەوەی پێویستی بە هاوکاری مرۆیی."

 

توندوتیژی بەردەوامە لە وڵاتەکەدا و مەترسی لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی دروستکردووە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن سەلڤا کیر سەرۆکی ڕکابەری پێشووی ڕکابەرەکانی و ڕیک ماچار جێگرەکەیەوە واژۆکراوە.

 

پێش واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لە شەڕێکی ناوخۆدا سەدان هەزار کەس کوژران و ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوون.