"ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری لەبارەی ئایسەل توغلوکەوە زانستی نییە"
بۆ جاری سێیەم دەزگای پزیشکی دادوەری ڕاپۆرتی "دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە" دەداتە ئایسەل توغلوک، زیندانی سیاسی نەخۆشی بیرچوونەوە، پارێزەرانیش دەڵێن ڕاپۆرتەکە دوورە لە زانستەوە و تانەی لێدەدەن.
ناوەندی هەواڵ
پەیمانگای پزیشکی دادوەری بۆ سێیەم جار ڕاپۆرتی پزیشکی "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" دەداتە سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلوک، کە تووشی نەخۆشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە لە زیندانی کاندێرادا، پارێزەرانیش بەیاننامەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تانە لە ڕاپۆرتەکە دەدەن.
پارێزەران لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئایسەل توغلوک کە ماوەیەکی زۆرە لە خانەی ئینفاز (خانەیەکی زیندانە بۆ لەناوبردنی زیندانیان) ڕاگیراوە، تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە، هەروەها خستوویانەتە ڕوو، لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ لەلایەن نەخۆشخانەی دەوڵەتیی سەکا دەستی بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی سەرەتایی کردووە، پشکنینەکانی لە نەخۆشخانەی دەوڵەتیی کۆجائەلی و بەشە پسپۆڕەکانی دەزگای پزیشکی دادوەری بەردەوام بوون.
پارێزەران لە بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاندووە کە داوای سێیەم ڕاپۆرتی نوێ لە دەزگای پزیشکی دادوەری کراوە سەبارەت بە بارودۆخی ئایسەل توغلوک، بەڵام ڕاپۆرتەکە ئەنجامی "دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە"یان نووسیوە، بۆیە پارێزەران دەڵێن کە ڕاپۆرتەکە دوورە لە زانستییەوە و ئەو زانیاریانەی لە راپۆرتەکەدا نووسراون ناوەڕۆکێکی هەڵەیان هەیە، بۆیە تانە لە ڕاپۆرتەکەی پزیشکی دادوەری دەدەن و ناردویانە بۆ داواکاری گشتی و دادگای دەستوری، بەڵام دادگای دەستوری بێباکانە مامەڵە دەکات و هیچ وەڵامێکیان نییە.