ژنانی ئەفغانستان نایانەوێت ئەکتەرە دەرەکییەکان داهاتوویان دیاری بکەن
بزووتنەوەی شەممەی وەنەوشەیی لە ئەفغانستان داوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕۆزا ئۆتونبایڤا، بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان دەکات، بزووتنەوەکە ڕایگەیاندووە کە نایانەوێت ئەکتەرە دەرەکییەکان داهاتوویان دیاری بکەن.
ناوەندی هەواڵ
بزووتنەوەی شەممەی وەنەوشەیی لە ئەفغانستان ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی لەسەر هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسی ڕێکخراوی بەهێزکردنی خۆشگوزەرانی منداڵان و ژنان لە ئەفغانستان بڵاوکردەوە، داوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕۆزا ئۆتونبایڤا، بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە ئەفغانستانی کرد.
"ڕاستییەکان نیشان نادات"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژنانی ئەفغانستان چیتر پشتگیری لە کارەکانی ڕۆزا ئۆتونبایڤا لەو وڵاتە ناکەن و داوایان کردووە زووتر لەم پۆستە دووربخرێتەوە نەک درەنگ، بزووتنەوەی شەممەی وەنەوشەیی نیشانی دا کە ژنانی ئەفغانستان ئامادەن بەرپرسیارێتی کارەکانی یونامی لە ئەستۆ بگرن، بوونی ڕۆزا ئۆتونبایڤا بە پێی بەرژەوەندی و خواستی ئێمە نییە، ڕۆزا ئۆتونبایێڤ قەدری ئەو سەختییە نازانێت کە ڕووبەڕووی ژنانی ئەفغانستان دەبێتەوە و ڕاستییەکان نیشان نادات، ئەگەر بەڕاستی ویژدانێکی باشتان هەیە، تکایە ئەرکی یونامی لە ئەفغانستان ڕابگرن. بە پێچەوانەوە هەوڵەکانمان بۆ لێپرسینەوە لەسەر ئاستی نیشتمانی زیاد دەکەین.
"ئەوان پەیوەندییان بە ڕژێمی تاڵیبانەوە کردووە"
لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوە کرابوو کە ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان لەوانەش یونامی پەیوەندییان بە ڕژێمی تاڵیبانەوە کردووە، ئەم دۆخەش ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە، لەوەتەی تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ هاتۆتە سەر دەسەڵات، ژنان ڕووبەڕووی سنووردارکردنی توند بوونەتەوە بۆ خوێندن و هەلی کار و ژیانی کۆمەڵایەتی، یونامی بە سەرۆکایەتی ڕۆزا ئۆتونبایڤا بە شێوەیەکی گونجاو نوێنەرایەتی مافەکانی ژنانی ئەفغانی نەکردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەرکەوتووە کە ئەم بانگەوازە بۆ دەستلەکارکێشانەوە، سەرەڕای سنووردارکردنەکان، ژنانی ئەفغانی سوورن لە پاراستنی مافەکانیان، ژنانی ئەفغانستان ئەکتەری بیانییان ناوێت، ئەوان دەیانەوێت بەشداریکردنیان لە داهاتوویان ڕاستەوخۆ دیاری بکرێت.