بە ڕۆحی سەفەربەری لە تل تەمر هاوکاری کۆدەکرێتەوە

ڕۆناز یونس، بەڕێوەبەری کۆمیتەی فریاگوزاری کە بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا پێکهێنراوە ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک کۆچبەران لە باوەش دەگرن و برینەکانی یەکتر ساڕێژ دەکەین.

تل تەمر

 

لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە کۆکردنەوە و هاوکاریکردنی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا کە هاتوونەتە تەبقا و ڕەققە و کانتۆنی جزیر، ئەمڕۆ لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیر خێمەی فریاگوزاری کرایەوە. جگە لەوەش پێکهاتەکانی شار و گوندەکانیش دەستیان بە کۆکردنەوەی هاوکاری کردووە.

 

بەپێی ئامارەکانی خۆبەڕێوەبەری، زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی کۆچبەر لە باکوری حەلەبەوە تا ئێستا ڕوویان لە تەبقە و ڕەقە و حەسەکە کردووە.

 

ڕۆناز یونس، بەڕێوەبەری لێژنەی هاوکاری، کە بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا دەستیپێکرد، لەسەر ئەو پرسە قسەی کرد.

 

"لە هێڵی ئاگریشدا کۆچبەران لە باوەش دەگرین و برینەکانی یەکتر ساڕێژ دەکەین"

ڕۆناز یونس ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ ئەرکی هەمووانە دەستی هاوکاری بۆ کۆچبەرانی عەفرینی درێژ بکەن و ئەرکی ویژدان و ئەخلاقییە، هەرەوها لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "هەرچەندە تل تەمر شارێکە کە لە هێڵی ئاگردایە و ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی تورک دەبێتەوە، بەڵام بە هەموو شێوەیەک و بە هەموو ئەگەرەکانیانەوە کۆچبەران لە باوەش دەگرین، بە یارمەتیدانی یەکتر برینەکانی یەکتر ساڕێژ دەکەینەوە".

 

ڕۆناز یونس تیشکی خستە سەر ئەو منداڵەی بەهۆی سەرما گیانی لەدەستداوە و باسی لەو هاوکارییە پێویستانەی کرد کە کۆیان دەکەنەوە: وەرزی زستانە و بەهۆی ئەم سەرمایەوە منداڵێکی خەڵکی عەفرین ژیانی لەدەستدا، بۆیە ئەو شتە پێویستانەی کە خەڵک دەتوانن لەم وەرزەدا خۆیان پێ گەرم بکەنەوە کۆدەکرێنەوە، خەڵک دەتوانن لە هەموو شتێک هاوکاری بکەن، لە بەتانییەوە تا دۆشەک و هتد، کۆچبەران هێشتا نەهاتوونەتە تل تەمر، بەڵام ئەگەر کۆچبەرەکان نەهاتن، دەیاننێرین بۆ ئەو شارانەی کە تێیدا کۆبوونەتەوە".

 

"تا کۆتایی خاوەنداری لە گەلەکەمان دەکەین"

ڕۆناز یونس بانگەوازی بۆ خەڵک کرد و وتی: "هاوکار بن! نەک هەر ئەمڕۆ، هەموو ڕۆژێک و تا ئەو کاتەی خێزانە عەفرینییەکانمان لەخۆدەگرین و هەموو پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکەین، دۆخێکی جدییە و پێویستە هەمووان هاوکاری یەکتر بکەن تاوەکو تێپەڕێنرێت و چارەسەر دەکرێت، تا کۆتایی خاوەنداری لە گەلەکەمان دکەیەن''.

 

خێمەی یارمەتییدان دەکرێتەوە

ڕۆناز یونس ڕایگەیاند کە خەریکی کردنەوەی خێمەی هاوکارین و کۆتایی بەم شێوەیە کۆتایی بە وتارەکی هێنا: "لیژنە دامەزراوەکان بە شەقامەکاندا دەگەڕێن و هاوکاری کۆدەکەنەوە. ئێستا خێمەی هاوکاریش دەکرێتەوە، کە خەڵک دەتوانن بە ئاسانی و بە ئارەزووی خۆیان هاوکاری بکەن و لە ڕێگەی دامەزراوەکانمانەوە بگەینە ئەو ناوەندە پێویستانەی کە کۆچبەران تێیدا کۆدەبنەوە".

 

''ئەوە ئەرکێکی مرۆڤایەتییە''

فاتمە کالۆ، هاوسەرۆکی کۆمینی شەهید ئیبراهیم، ​​ دەڵێت: "ئەوە ئەرکێکی مرۆییە، نابێت منداڵەکانمان بێ جل و بەرگ لە سەرمادا بەجێبهێڵین و پێویستە تا کۆتایی هاوکاریان بکەین. ئێمەش هەمان ئازاری کۆچ و سەختییەکانیمان ئەزموون کردووە، هەربۆیە ئێمەش ئەو ئازارانەی کە گەلەکەمان لە شەهبا تووشی دەبن، دەزانین  و سڵاو لە بەرخۆدانی ژنانی عەفرینی دەکەین و تا کۆتایی یارمەتیدەر دەبین".