هەڵەبجە
لە باخی گشتی شاری هەڵەبجە ڕێکخراوی نوێ بە هاوکاری ڕێکخراوی وادی پەردەیان لەسەر چوار تابلۆی گەشتیاری، کە لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری هەڵەبجە دانراون، لادا.
سەنا کەمال، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەی "ڕێڕەوی یادەوەری هەڵەبجە" دەربارەی پڕۆژەکەیان وتی: هەڵەبجە خاوەنی مێژوو و کولتوور و دابونەریتی تایبەت بە خۆیەتی، ئەو تاوانکارییەی بەسەر خەڵکی ئەم شارەدا هاتووە پێویستە بخرێتەڕوو.
سەبارەت بە شوێنی دانانی بۆردەکان سەنا کەمال وتی: بۆردەکان ژمارەیان ١١ بۆردە و تاوەکو ئێستا پێنج بۆرد جێبەجێ کراوە، ئەوانیش لە گۆڕستانی شەهیدان و باخی گشتی و پەیکەری عومەری خاوەر و مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و گەرەکی جولەکەکانە، لە هەر شوێنێک کە بۆردی تیادا دادەنرێت، مەبەستمانە ئەو شوێنە بناسرێت، دەشمانەوێت مێژووی شوێنە دێرینەکان بپارێزین و و ئەمانەوێت میژوو شوینە دیرینە کان بپاریزین و بە گەشتیارانی بناسێنین.
وا بڕیارە لە داهاتووشدا لە گەڕەکەکان و شوێنە گەشتیارەکانی دیکەی هەڵەبجە بۆردی گەشتیاری دابنرێت.




