حەبێکی نوێ بۆ ڕێگری لە دووگیانبوون پەسەند کرا

حەبێکی نوێ بۆ ڕێگری لە دووگیانبوون پەسەند کرا و بۆ بەکارهێنانی پێویست ناکات چیتر ژنان ناچاربن ڕاوێژ بە پزیشک بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا "FDA" حەبێکی نوێی وەکو یەکەم دەرمانی بێ ڕەچەتە، بۆ رێگری لە دووگیانبوون پەسەند کرد.

 

پزیشک پێتریزیا کاڤازۆنی، بەڕێوەبەری بەشی دەرمان لە FDA وتی: حەبەکە ٩٣٪ کاریگەرە و ژنان بەبێ ڕاوێژی پزیشک دەتوانن بەکاری بهێنن.

 

بە گوێرەی FDA، دەرمانەکە دەبێت رۆژانە بەکاربێت و لە کاتێکی دیاریکراودا بخورێت، تاوەکو کاریگەر بێت بۆ رێگری لە منداڵبوون.

 

"تووشبووان و چاکبووانی شێرپەنجەی مەمک نابێت بەکاری بهێنن"

پزیشک ڤێردا هیکس، پسپۆڕ لە کۆلێژی ئەمریکیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون وتی: حەبی Opill  سەلامەتە و پێویستە ڕۆژانە بەکاربێت، بەڵام تووشبووان و چاکبووەوەکانی شێرپەنجەی مەمک نابێت بەکاری بهێنن.