له ماوەی ١٠ مانگدا ٣٢ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون

فشار و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان بەردەوامی هەیە و لە ماوەی ١٠ مانگدا ٣٢ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، ژنانی ڕۆژنامەنووس باسیان لە ئۆپەراسیۆنەکان کرد و داوایان لە ڕێکخراوە پیشەییەکان کرد دژی ئەو دەستگیرکردنانە، دەنگ بدەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ناوەندی هەواڵ- لە تورکیا لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا لە دژی کاری ڕاگەیاندنی ئازاد چوار ئۆپەراسیۆنی جیاواز ئەنجام دراون، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە ناوەندیان لە ئامەدو ئەنقەرەیە ٣٢ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران، لە دۆسیەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" دەستگیرکراون، هۆکارەکانی وەک بەڵگەی شاراوە دەردەکەون،  ٦ ڕۆژنامەنووس، لەنێویاندا دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فرات، هەیە لە هێرشەکانی سەر ماڵان لە ٢٥ و ٢٩ی نیسان دەستگیرکران و ڕەوانەی زیندان کران.

 

لە ماوەی ١٠ مانگداو لە چوار ئۆپەراسیۆندا ٣٢ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون

ئەو ئۆپەراسیۆنانەی پێش هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کە بە هەڵبژاردنی چارەنووسسازی تورکیا دادەنرێت ئەنجام دەدرێن، بەردەوامە و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران بە هەڕەشەیەکی گەورە دادەنرێت بۆ سەر ئاسایشی هەڵبژاردنەکان، لە ئۆپەراسئۆنەکاندا کە لە ماوەی ١٠ مانگدا لە وڵاتەکە ئەنجامدران دەیان ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرو دەستگیرکراون.

 

ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕایانگەیاند کە دەسەڵات لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە ناگەنە ئامانجەکانیان و خەبات بۆ ڕاستی بەردەوام دەبێت و هەڵسەنگاندنیان بۆ فشار و دەستگیرکردنی کارمەندانی ڕاگەیاندن کرد، ئەڤریم کەپەنەک، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکرد هەتا ڕژێم و بەرگریکارانی سەرۆکی ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەمووان دەزانن بۆچی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی شایەتیدان لەسەر پێشێلکارییەکان، ڕۆژنامەنووسان دەکرێنە ئامانج.

 

"ئامانجیان بێدەنگکردنی کۆمەڵگەیە"

ئەڤریم کەپەنەک، ڕایگەیاند کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکان کە ڕۆژنامەنووسانی کورد دەکاتە ئامانج تەنها بۆ ڕۆژنامەنووسان نییە بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگەیە، وتیشی: ئەوانەی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەنجام دەدەن دەزانن کاتێک ڕۆژنامەنووس و پارێزەران لە ئامەد دەستگیر دەکرێن، پەیامێک دەنێرین بۆ هەموو ئەوانەی لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و هەموو تورکیا دەژین، ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بێدەنگکردنی کۆمەڵگایە و ئامانجێکی دیکە ڕێگریکردنە لە زانیاری ڕاست لە هەرێمەکە پێش هەڵبژاردنەکان.

 

"خوێندکارانی مام موسا بە شانازییەوە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان"

ئەڤریم کەپەنەک ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژنامەنووسانی کورد ئەزموونی ئەوەیان هەیە بە هێزی خۆیان پڕۆسەکە سەربخەن و وتی: بێدەنگی زیان بە ڕۆژنامەنووسانی کورد دەگەیەنێت، بەڵام دەکرێت بارودۆخێکی تا ڕادەیەک سەختتر بۆ هەر کەسێک دروست بکات کە خۆی بە ڕۆژنامەنووس یان دیموکراتتک بناسێنێت، بێگومان شکاندنی بێدەنگی گرنگە بۆ ڕۆژنامەنووسان ، بەڵام سەرەتا بۆ کۆمەڵگەو باوەڕمان بە ڕاستی گرنگترە، هاوڕێکانمان جگە لە ڕۆژنامەوانی هیچی تر ناکەن، ئەو کەسانەی کە ئەمە باشتر دەزانن ئەوانەن کە دەستبەسەرو دەستگیریان دەکەن، وەک دوێنێ و ئەمرۆخوێندکارانی داهاتووی ڕۆژنامەوانی ئازاد، مام موسا، بە شانازییەوە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان، ئەڤریم کەپەنەک داوای لە هەموو گەل کرد دژی نادادپەروەری دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و ناڕەزایەتی دەرببڕن.

 

"ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێنەوە دەکرێنە بابەتی تاوانبارکردن"

ڕۆژنامەنووس سیبەل یوکلەر ئاماژەی بەوەکرد دەستگیرکردنەکان بەردەوامن و وتی: یاسای سانسۆر کە دوای دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، دەریدەخات کودەتاکە دژی ڕۆژنامەنووسان دەگاتە چ ئاستێک، ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی کورد بەبێ ئەمە و بە ویستی سیاسی تەواوەوە ئەنجام دراون و تیشک دەخاتە سەر ئەو لێکۆڵینانەی لە دەرەوەی زیندانەکان کراونەتەوە.

 

سیبەل یوکلەر دەربارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان وتی: تۆمەتەکان و لێکۆڵینەوەکان بە شێوەیەکی نایاسایی ئەنجام دەدرێن، هەموو ئەو لێدوانانەی شایەتحاڵەکان چەند ساڵێک لەمەوبەر داویانە بە نهێنی دادگایی دەکرێن، لە چ شوێنێکی جیهاندا، ئەو هەواڵەی ڕۆژنامەنووسێک لەسەر کوستنی سورییەکان ئامادەی دەکات وەک تاوان نیشانی بدرێت، لە لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەنووسان لە ئەنقەرە، ئەوە بابەتی تۆمەتبارکردنە و ئەم ڕۆژنامەنووسە تەنها بەهۆی ئەو بەڵگەنامانەیە! دەچنە زیندانەوە.

 

"ئەم هێرشە نەک بۆ ئەمڕۆ، بەڵکو بۆ پاش هەڵبژاردن پەیامێکە"

سیبەل یوکلەر باسی لەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە نیگەرانی لەسەر ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دروست دەکات و وتی: ئاستی دەستگیرکردنەکان لە ماوەی ١٠ مانگدا و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییە ئاماژە بەوەدەکەن کە دژی خواستی گەلی کورد و پڕۆسەی هەڵبژاردن ئامادەکراون، ئەم وێنەیە وەک فیلمێک بڵاوکرایەوە، خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە ئامادە کردو ئەو تۆڕە ڕێکخراوەییە فراوانەی کە دەگاتە ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسەتمەداران و پارێزەران و ئەکتەرەکانی خەڵک لە ئازادی سیاسەت و ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین و ڕێکخراوەکانی دوای هەڵبژاردن وەک پەیامێک دەبیندرێت.

 

"ئێمە تەنها بە یەکگرتن دەتوانین لە تاریکی دەرباز بین"

سیبەل یوکلەر لە کۆتایی قسەکانیدا داوایەکی ئاڕاستەی ڕێکخراوە پیشەییەکان کرد وتی: پێویستە سووربین لەسەر بەرزکردنەوەی دەنگمان بە شێوەیەکی ڕێکخراو، دەمەوێت وەڵامی ئەم پرسیارە بڵێم کە هی یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە زیرەکەکانی ئەم وڵاتە کە ڕۆژی پێشوو دەستگیرکرا، من پرسیم و عەبدولڕەحمان گۆک وتی: ئەگەر ترس لە کۆمەڵگەیەکدا بڵاوببێتەوە و ڕۆژنامەنووسان خۆیان بەدەستەوە بدەن، ئەوا هەموو کۆمەڵگە ڕادەکێشرێت بۆ تاریکی. ئەوانەی لەم تاریکییە ڕزگاریان دەکەن ڕۆژنامەنووسانن، ئێمە تەنها بە یەکگرتوویی دەتوانین لە تاریکی دەرباز بین.