ناوەندی هەواڵ
موختار دیوب، جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری دامەزراوەی پارەداركردنی نێودەوڵەتی لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابوریی جیهانی "داڤۆس ٢٠٢٣" ئاماژەی بەوەکرد کە قەیرانی خۆراك كاریگەری لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان دەكات، بەڵام زیان بە وڵاتە هەژارەكان دەگەیەنێت و كاریگەریەكەی سەخت دەبێت لەسەریان.
ئەوەش ئاشکرا کرا کە لە ماوەی ڕابردوودا ١٥٠ ملیۆن كەس چوونەتە ڕیزی ئەوانەی هەژارن، ئاماژەی بەوەشداوە، دامەزراوەی پارەداركردنی نێودەوڵەتی سەكۆیەكی بۆ ئاسایشی خۆراك دابین كردووە و ٦ ملیار دۆلاری تێدا داناوە، ئەوەش بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو قەیرانە و هاوكاریكردن لە بەرهەمهێنانی خۆراك.
سەبارەت بە قەیرانەكانی تر كە روبەڕووی جیهان دەبنەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا جەخت لەوە کراوەتەوە كە دابینكردنی هەلی كار و هەڵاوسانیش دوو قەیرانی دیکە دەبن بەرۆکی خەڵک دەگرن و پێویستە دەستبەجێ کار بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لەو قەیرانانە.




