دۆخی پەنابەران لە مەترسیدایە و بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری دەدات

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی خۆراک و پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی پەنابەرانی ئەفریقا و بەتایبەت ئەسیوبیا لە مەترسیدایە و نەبوونی بودجە و کەمی خۆراک ژیانی پەنابەران بەرەو مردن دەبات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرنامەی خۆراکی جیهانی، دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، UNHCR و خزمەتگوزاری پەنابەران و گەڕاوەکانی حکومەتی ئەسیوپیا هۆشدارییان لەبارەی دۆخی ئەسیوبیاوە داوە کە ئەگەر تا مانگی تشرینی یەکەم خۆراک دابین نەکرێت، پەنابەران ڕووبەڕووی بێ خۆراکی دەبنەوە.

 

هەروەها لەبارەی قەیرانی کەمی خۆراک و ماددە خۆراکییە بچووکەکان و زیادبوونی ئامادەیی بۆ نەخۆشییەکان مەترسی بەردەم خێزانە هەژارەکانن، کلۆد جیبیدار، نوێنەری بەرنامەی جیهانی خۆراک و بەڕێوەبەری وڵات بۆ ئەسیوپیا ڕایگەیاندووە سێ لەسەر چوار ملیۆن پەنابەر تەنها لە چەند هەفتەیەکدا هیچ شتێکیان نامێنێت بۆ خواردن، بۆیە پێویستە دەستبەجێ بودجە دابین بکرێت.

 

ساڵانە بەهۆی بەرزبوونەوەی هەژارییەوە بەشە خۆراکی وڵاتانی هەژارنشینی هاوشێوەی ئەسیوبیا کەمدەکرێتەوە، بەشە خۆراک بۆ پەنابەران لە ئەسیوپیا سەرەتا لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بە ڕێژەی ١٦٪ کەمکرایەوە، پاشان لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٤٠٪ کەمکرایەوە و دواجار لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٥٠٪ کەمکرایەوە.

 

چەندین هۆکار بۆ کەمکردنەوەی بەشە خۆراک هەیە لەوانەی، کەمی خۆراکی بەردەست، قەیرانی بەرفراوانی ئابووری، بەرزبوونەوەی تێچووی خۆراک و وزە، بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ و شەڕی چەکداری، کاریگەری کەمکردنەوەی بەشە خۆراکیش ئەوەیە کە وڵاتانی هەژارنشین و پەنابەران ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراک دەبنەوە.

 

کاریگەری نەبوونی بودجەی جیهانی بۆ خۆراک

کەمکردنەوەی بودجە پەنابەرانی ناچار کردووە پشت بە دابینکردنی خۆراکێکی هەمیشە سنووردار ببەستن، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی ململانێ لەسەر بنەمای سەرچاوەکان زیاد دەکات، داتاکانی ڕێکخراوەکانی خۆراک و پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە زۆرێک لە خێزانەکان پشتیان بە منداڵان بەستووە بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیادە بۆ ئەوەی بتوانن خۆراک بکڕن، بەشێکی دیکەیان ناچارن پارەی نەختینە قەرز بکەن، یاخود پشتیان بە هاوکاری خەڵک دەبەستن.

 

کڵۆد جیبیدار هۆشداریدا لەوەی بەلایەنی کەمەوە ٧٣ ملیۆن دۆلاریان لەبەردەستدایە بۆ دابینکردنی کەمترین پێداویستییەکانی پەنابەران، ئەگەریش کەمکردنەوەی بودجە بەردەوام بێت دۆخەکە مەترسیدار دەبێت بۆ پەنابەران،

 

بە وەڵامدانەوەی دەستبەجێی بەخشەرەکان، بەرنامەی جیهانی خۆراک دەتوانێت خۆراک بکڕێت کە لە ناوچەکەدا بەردەستە بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکانی پەنابەران و هەروەها پارەی نەختینە بگوازێتەوە بۆ پەنابەران، ئەمەش بژاردەی چۆنیەتی دابینکردنی پێداویستییە دەستبەجێکانیان بۆ دابین دەکات و بازاڕە ناوخۆییەکان هان بدات، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە قەیرانی باکووری ئەسیوپیا بووەتە هۆی ئەوەی کە ملیۆنان کەس پێویستیان بە هاوکاری و پاراستنی بەپەلە هەبێت، ئەم دۆخەش بۆ چەندین وڵاتی دیکەی ئەفریقا و پەنابەران ڕاستە.