دەستپێشخەریی ژنان بۆ پاراستنی کوردستان لە دژی داگیرکاری دەنگی ژنانی چوار پارچە کۆدەکاتەوە
ژنانی چوار پارچەی کوردستان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوردستان لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ژنان بۆ پاراستنی کوردستان لە دژی داگیرکاریی کۆدەبنەوە.
قامیشلۆ
دەستپێشخەریی ژنان بۆ پاراستنی کوردستان لە دژی داگیرکاری بە بەیاننامەیەکی نووسراو دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا لەپێناو وەستانەوە دژی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا پێویستە ژنان یەکدەنگ بن.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەدەکات کە قەیران و پشێوییەکان بەرەو قوڵبوونەوە دەچێت، ئەم بارودۆخە ئاڵۆزە کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان و جیهان هەیە، شەڕ و ناکۆکی، کۆمەڵکوژی و کۆچبەری، برسێتی و کێشە ژینگەییەکان، نا دیمۆکراسی، ستەمکاریی و ئیستغلال کردن و داگیرکاریی دەریدەخەن کە سیستەمی جیهانی لە قەیرانێکی قوڵدایە. هەرچەندە ئەم ڕاستییە لەسەر ئاستی گشتی سیستەم بە ئاشکرا دیارە، بەڵام زۆرترین کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، لە ڕۆژی ئەمرۆماندا ئەم قەیرانانە بەشێوەی شەڕی جیهانی سێیەم لەسەر خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بەڕێوەدەبات.
"تورکیا یادی کۆمارەکەی بە داگیرکاری دەکاتەوە"
هەروەها هاتووە: لای هێزە دیموکراسیخوازەکانی جیهان و هێزە هەرێمیەکان گەلی کورد و بەتایبەتیش ژنانی کورد خاوەنی پێگەیەکی دەگمەنن، ئەمڕۆ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ بوونیادنانی سیستەمێکی ئەلتەرناتیڤ سەرنجی هەموو جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. بەڵام لەهەمان کاتدا ناکۆکییە جیهانی و هەرێمییەکان لەسەر خاکی کوردستان قورستر دەبێت، لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە١٠٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمارەکەیدا لە ڕێگەی داگیرکاریی و کۆمەڵکوژییەوە میساقی میللی جارێکی تر زیندوو بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت کۆمەڵکوژیی و لە ناوبردنی کوردان بەتەواوەتی جیبەجێ بکات.
دەستەی دەستپێشخەری ژنان تیشکیان خستووەتەسەر لێکەوتەی شەڕەکان کە ژنان بە ئامانج دەکرێن چونکە ژنان پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکەن لە دژی فاشیزم و زاڵبوون و دەسەڵاتدارێتی، بۆ بوونیادنانی ژیانێکی ئازاد و شکۆدار. بەئامانجی لەناوبردنی پێشەنگانی ژنان شەڕێکی تایبەتە بەڕێوەدەبات. لە ئەنجامدا ئەمڕۆ سەدان ژنی سیاسەتمەدار، نیشتمانپەروەر و بەرخۆدیر لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیادا لە ژێر گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئێزیدی هێشتاش بەدیل گیراون. هاوکات لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ژنانی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە بە دیل دەگیرێن، لە کۆمەڵکوژی پاریسەوە هەتا کۆبانی هەر ژنانی پێشەنگن کە بەئامانج دەگیرێن و شەهید دەکرێن.
ژنان ڕۆڵی ستراتیژییان هەیە
لە کۆتایدا ئاماژەیان بەوەداوە ژنان پێویستیان بە یەکیتی و یەکڕیزی هەیە، بۆ پاراستنی کوردستان لە دژی داگیرکاریی و یەکێتی ژنان ڕۆڵێکی ستراتیژییان هەیە، "ژنان کاتێک هێزی خۆیان دەکەن بە یەک، لە توانایاندا هەیە بەسەر هەموو بابەتەکان سەربکەون، بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و ڕێگریکردن لە هێرشی نوێ پێویستییەکی بەپەلە بە هەڵوێستی هاوبەشی ژنان لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات هەیە".
بە دروشمی "ژنان کوردستان لە بەرامبەر داگیرکاری دەپارێزن" دەستپێشخەریی ژنان بۆ پاراستنی کوردستان لە دژی داگیرکاریی داوا لە ژنان دەکەن بەشداربن بۆ ئەوەی هەڵوێستی کاریگەر و ئەنجامدەر لە دژی هەموو هێرشە داگیرکارییەکان پەرەپێبدەن و کوردستان بپارێزن.
ناوی ژنانی بەشداری دەستپێشخەرییەکە:
١. ئاسیا عەبدوڵا: ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
٢. ئاوات حسامەدین: سەرۆکی کۆمەڵەی زەردەشتیانی کوردستان.
٣. ئاریا مەلا ئەحمەد: هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی جەزیرە.
٤. ئارزو تەمۆ: ڕێکخراوی سارا
٥. ئاینور پاشا: پارێزەر.
٦. بەسەر شاهین: هونەرمەند.
٧. بەشیرە ئیسماعیل: پارێزەر.
٨. جاندا محەمەد: ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات.
٩. دەلال ئەلهاشمی: بەڕێوەبەری پارتی سەوزی دیموکرات.
١٠. دەلال فەهیم خەلیل: هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکرات.
١١.دەریا ڕەمەزانی: ئۆفیسی ژنانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات.
١٢. دڵسوز زەنگەنە: ئەندامی دەستپێشخەریی پشتیوانی ڕۆژئاوا.
١٣. دڵشا عوسمان، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری لە ئەوروپا.
١٤. عیبر حەساف: ئیکدەمیسیان لە زانکۆی ڕۆژئاوا.
١٥. عریفە بەکر: کۆمیتەی پەیوەندییەکانی ژنان لە پارتی یەکێتی دیموکراتی.
١٦. ئامینە عومەر: هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات.
١٧. ئامینە شێخ محەمەد: ڕێکخراوی ژنان لە پارتی دیموکراتی کوردی سوریا.
١٨. ئەناهیتا سینۆ: نووسەر.
١٩. ئاناهیتا شێخی: ڕۆشنبیر.
٢٠. عەتیە یوسف: پارێزەر.
٢١. ئەڤین جومعە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی جزیرە.
٢٢. ئەڤین قافور: پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردستان.
٢٣. ئەڤین یوسف: چالاکوانی مەدەنی.
٢٤. عایشە ئەفەندی: بەڕێوبەری کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات.
٢٥. عایشە حسۆ: هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی.
٢٦. فەوزیە سپەز: مامۆستا.
٢٧. فەیروز خەلیل: ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
٢٨. فۆزا عەبدێ: هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی فورات.
٢٩. فوزیە یوسف: ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتی.
٣٠. حەنان عوسمان: کۆمیتەی دبلۆماسی کۆنگرەی ستاری لبنان.
٣١. هەدیە شەمۆ: کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی ئێزدی لە هەرێمی فورات.
٣٢. حەلیمە ئەبو بەکر: بەڕێوەبەری ئەسایش.
٣٣. هیفا مەحمود: پارتی حەداسە و دیموکراسی لەسوریا.
٣٤. هێژا ئیبراهیم: ئەندامی کۆنگرەی ستاری ئەوروپا.
٣٥. ئیلهام ئەحمەد: سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات.
٣٦. جیان حسێن: ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
٣٧. لەیلا ئیبراهیم: هاوسەرۆکی ماڵی ئێزدیان لە هەرێمی جەزیرە.
٣٨. لەیلا موسا: نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە مەسر.
٣٩. میدیا عەبد: وتەبێژی سەنتەری لێکۆڵینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنان لە ئەوروپا.
٤٠. ماری فەتاحی.
٤١. مزگین حەسەن: سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنان لە سوڕیا.
٤٢. مزگین زێدان: هاوسەرۆکی پارتی تەئاخی.
٤٣. نارین مەتینی: سەرۆکی تۆڕی ژنانی دیموکرات.
٤٤. نجاح گلۆ: بنەماڵەی شەهیدان.
٤٥. نجلا تەمۆ: کۆمەڵەی شەوشکە.
٤٦. نەزاهەت نەبۆ: ئەندامی کۆنگرەی ستاری ئەوروپا.
٤٧. پانۆ ڕەزاق.
٤٨. پێنجوێن عەلی: حوقوقناس.
٤٩. پەروین یوسف: هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ.
٥٠. ڕەمزیە محەمەد: وتەبێژی کۆنگرەی ستار.
٥١. ڕویدا شێخی: کۆمیتەی ژنان لە بزوتنەوەی تەجدیدی کوردستانی.
٥٢. ڕیهام هجۆ: ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاج.
٥٣. ڕوناک مەجید: ئەندامێ تەڤکەری ئازادی کوردستان.
٥٤. ڕۆشنا جەمیل جەعفەر: چالاکوانی مەدەنی.
٥٥. ڕوکن ئەحمەد: هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی TEVDEM.
٥٦. سازە عەبدوڵا: بزوتنەوەی گۆران.
٥٧. سما بەگداش: وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتی.
٥٨. سینەم محەمەد: نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی لە واشنتۆن.
٥٩. سیهام ئەمۆکا: چالاکوانی حووقوقی.
٦٠* سیهام داود: سکرتێری گشتی پارتی سوریای داهاتوو.
٦١. ستێرا قاسم: چالاکوانی مەدەنی.
٦٢. سعاد حسۆ: ئۆفیسی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی لە هەرێمی شەهبا.
٦٣. سوڵتان خشۆ: وەقفێ ژنانی ئازاد لە سوریا.
٦٤. سروشت هەڵەبجە: ڕاوێژی قانوونی.
٦٥. شەهلا محەمەد: ئەندامی کۆردیناسیۆنی ڕژاک.
٦٦. شیدا مەعروف: ئەندامێ پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان.
٦٧. شۆخان ساڵح میرزا: چالاکوانی مەدەنی.
٦٨. خەدیجە ئیبراهیم: پارێزەر.
٦٩. خوربەت ئیشلیک.
٧٠. زینب مورادی: هاوسەرۆکی کەنەکە.
٧١. زینب قەنبەر: ئۆفیسی ژنانی لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە هەرێمی شەهبا.
٧٢. ناتالیا سەزەرێک: کۆمیتەی ژنان ڕۆژئاوا دەپارێزن.
٧٢. دکتۆر مێچتیلد: زانکۆی ئەمدن/ لیر لە ئەڵمانیا.