داواکاری ٢٠ ژنە زیندانی سیاسی و چالاکوانی مەدەنی بۆ ئازادکردنی چالاکوانانی ژینگە

لە نامەیەکدا ٢٠ ژنە زیندانی ئێستا و پێشوو داوای ئازادکردنی چالاکوانان و شارەزایانی ژینگە لە زیندان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٠ ژنە زیندانی سیاسی و چالاکوانی مەدەنی، کە پەیوەندییان بە دوو چالاکی ژینگەپارێز و پسپۆڕەوە هەبووە، لە نامەیەکدا داوای ئازادکردنیان لە زیندان کرد.

 

واژۆکارانی ئەم نامەیە بۆ ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و دەستگیرکراوانی ئەم دواییەیان وەک "یەکێک لە دەرەنجامەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕاگەیاند و جەختیان لە بێتاوانی ژمارەیەک زیندانی دیکە کردووەتەوە، ئاماژەیان بە بەردەوامی زیندانیکردنی چالاکانی ژینگەپارێزان کرد کە بە "شێوازی نامرۆڤانە و ناڕەوا بە هۆی سیاسەتی پاوانخوازانەی حکومەت و ململانێی دەسەڵات زیندانی کراون و نووسیویانە: لە کاتێکدا هەموو چاودێران دانیان بەوەدا ناوە کە دۆسیەکە ساختەیە، بەڵام پێشێلکردنی مافەکان لەم حاڵەتەدا کۆتایی نایەت.

 

نووسەرانی ئەم نامەیە لە "دوو ساڵ دەستبەسەری لە زیندانەکانی سوپای پاسداران و هەشت مانگ زیندانی تاکەکەسی، لێپرسینەوە لە ژێر ئەشکەنجە و فشاری دەروونی و سۆزداری توند بەردەوامی هەیە، هەندێکیان کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجەی جەستەیی، بوختان، هەڕەشە، تۆقاندن و فێڵ و فریودان، سووکایەتی و هەڕەشە و ئازاردانی سێکسی، هەڕەشەی دەرزی لێدانی هەوا و ئەمپۆلی ئیفلیجکەر، لێپرسینەوە لەگەڵ خوشک و باوکی تۆمەتبار، دەنگەدەنگی ترسناک و لێدانی کورسی و دیوار، چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوسەرەکەی بە جلی خوێناوی و دڕاوەوە.

 

دەستنەگەیشتن بە دۆسیەکە تا ئەمڕۆ، دەستنەگەیشتنیان بە پارێزەر تا دانیشتنەکانی دادگا، بێ ئاگایی لە تۆمەتبارکردنەکە تا ئێستا، سوکایەتیکردنی دادوەر بە تۆمەتباران و دەرکردنیان لە دانیشتنەکانی دادگا و لە کۆتاییدا بێبەشکردنی پارێزبەندی، مۆڵەت و خستنەڕووی ڕێنماییەکان کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەرکراون" وەک "چەند حاڵەتێکی زۆر لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەم کەیسەدا هەژامردەکرێن".

 

و لە کۆتاییدا بە لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنەکان و دەرکردنی ئەو بڕیارانەی کە "تەنانەت دژی یاساکانی حکومەتن"، دەنگە دەرچووەکانیان بە "لە بنەڕەتدا بە نادروست و کەمی ڕەوایەتی یاسایی" زانی.

 

هەروەها ئەوەشیان وت: ئێمە، لایەنگران و واژۆکارانی ئەم نامەیە، بەبێ گوێدانە جیاوازییە سیاسی و ئایدۆلۆژییەکان، یەکگرتووین لە پێداگری لەسەر پێوەر و بنەماکانی مافی مرۆڤ و پێمان وایە کە ئازادیی چالاکوانان و شارەزایانی ژینگەپارێزی ئێران؛ " سێپیدە کاشانی، نیلۆفەر بەیانی، سام ڕەجەبی، موراد تەهباز، ئەمیرحوسێن خالەقی، تاهر قادریان و هەموو ئەو بێتاوانانەی لە زیندانەکاندا زیندانی کراون،تەنانەت بە ئازادکردنیشیان، ئەو مەینەتی و کابوس و ئەشکەنجەیەی کە سێبەری بەسەر ژیانیان و بنەماڵەکانیان و کۆمەڵگەی ئێراندا هەیە، قەرەبوو ناکرێتەوە.

 

ئەم نامەیەی نێرگس محەممەدی، ناهیدە تەقوا، زەهرا زەهتابچی، فاتمە موسەنا، مەهۆش شەهریاری، فەریبە کەمالەبادی، سێپیدە قالیان، بەهارە هیدایەت، فایزە هاشمی، گوڵڕۆخ ئیرایی، ڤیدا ڕەبانی، شاکیلە مونفەرێد، عالیە مەتالیبزادە، نووشین جەعفەری، هەستی ئەمیری، ڕەهاڤعەسکەری زادە، ژیلا ماکوندی، مەلیحە جەعفەری، گلارە عەباسی و بەهارە سلێمانی واژۆ کران.