بە چوار تاوانی دیکە سزا بەسەر بکوژی دەنیز پۆیرازدا سەپێنراوە

هۆکاری دەرچوونی بڕیاری بە ٤ تاوانی جیاواز سەپاندنی سزای زیندانی هەتاهەتایی و ٩ ساڵ زیندانی بەسەر ئۆنور گەنجەر، کە دەنیز پۆیرازی لە باڵەخانەی هەدەپە لە ئیزمیر کوشت، ئاشکرا بوو.

ئیزمیر

 

لەو دۆسیەیەدا کە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە دادگای ٦ی تاوانە قورسەکانی ئیزمیر دادگاییەکەی بەڕێوەچوو، تۆمەتبار ئۆنور گەنجەر، کە دەنیز پۆیرازی لە ناو بینای هەدەپە لە ئیزمیر کوشت، بە تاوانەکانی "کوشتنی پلان بۆ داڕێژراو و بە ئەنقەست"، "پێشێلکردنی پاراستنی بینا"، "دژایەتی یاسای چەکی ئاگرین" بە کۆی گشتی ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

لە بڕیارە هۆکاردارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هیچ قسە و کردارێک نییە کە ئۆنور گەنجەر پەشیمانی دەرببڕێت، باس لەوەشکرا کە هیچ بۆچوونێکی ئەرێنی نییە کە تاوانبارەکە لە داهاتوودا خۆی لە تاوانەکەی بە پێی مەیلی تاوانکاری و کەسایەتییەکەی خۆی بەدوور بگرێت.

 

لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئۆنور گەنجەر پێش هێرشەکە ئامادەکاری کردووە بۆ کوشتنی دەنیز پۆیراز، کە پێشتر نەیدەناسی، لە چوارچێوەی ئامادەکاری و بڕیارەکەی پێش هێرشەکە، دیاری کراوە کە ئۆنور گەنجەر بڕیاریداوە تاوانی دیکەش ئەنجام بدات.

 

لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆنور گەنجەر بە دەمانچەیەکەوە چووەتە ناو بینای سەر بە هەدەپە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکە، ئەمەش بیناکە مەترسی زیانگەیاندن بە کەسانی دیکەی دەرەوەی بیناکەی دروستکردووە بۆیە سزای ٩ ساڵی بەسەردا سەپێنراوە.