ناوەندی هەواڵ
سێشەممەی ڕابردوو، نەهالە شەهیدی ئێزدی خەڵکی شاری کەرەج، لە ڕێگای کەرەجەوە بۆ کرمان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
نەهالە شەهیدی ئێزدی، چالاکوانی مافی منداڵان و دانیشتووی شاری کەرەج، لە ڕێگای کەرەجەوە بەرەو کرمان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بە وتەی سەرچاوە نزیکەکان لە ئەم چالاکوانی منداڵانە، دەستگیرکردنی نەهالە شەهیدی بەهۆی چالاکییەکانی پەیوەست بە مافەکانی منداڵان بووە، نەهالە شەهیدی پێشتر بە تاوانی فێرکردنی خوێندەواری و یارمەتیدانی منداڵانی شارەکانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە دەستگیرکرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراوە دیار نییە.




