نێرگس محەمەدی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی لەسەرە

مستەفا نیلی، پارێزەری نێرگس محەمەدی، لە کاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ناردنی نێرگس محەمەدی بۆ نەخۆشخانە، لە بوونی برینێکی ئێسک لە قاچی ڕاستیدا کە "گومانی شێرپەنجەی لێدەکرێت" ئاگادارکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

٣ی تشرینی دووەم، مستەفا نیلی، پارێزەری نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، زیندانی لە زیندانی ئێڤین، کە ٢٧ تشرینی یەکەم، دوای ٩ هەفتە دواخستن، بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هاوکات لەگەڵ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ئەم زیندانییە سیاسییە و ئەنجامدانی پشکنینەکان، بوونی برینێکی ئێسک لە قاچی ڕاستیدا ڕاگەیاند کە "گومانی شێرپەنجەی هەیە".

 

پارێزەری نێرگس محەمەدی بە ئاماژەدان بەوەی کە موکلەکەی بەدەست چەند نەخۆشییەکەوە دەناڵێنێت، ڕاشیگەیاند، پێویستە بە خێرایی نمونەگرتن یان نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت بۆ برینەکەی نێرگس محەمەدی.

 

مستەفا نیلی ئاماژەی بەوەدا، کە یەکێک لە خوێنبەرە سەرەکییەکانی دڵی نێرگس محەمەدی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دوای جەڵتەی مێشک لە زیندانی قەرچەک ستێنتی بۆ دانرابوو، بەهۆی ئەو کێشانەی کە لە دیواری سەرەکیدا سەریان هەڵدا، دووبارە ئەنجیۆگرافی کرایەوە و وتیشی: بە پشت بەستن بە پێشنیاری پزیشکەکە، پێویستە دوای سێ مانگ دووبارە پشکنین بکرێتەوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بە پشتبەستن بە ئێم ئارئای مل و پشتی نێرگس محەمەدی، نەخۆشییەکانی هەوکردنی جومگەکان و دیسکەکەی پێشکەوتووە و سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکەی لە ساڵی ڕابردووەوە ١٠ جار بڕیاری ئەنجامدانی فزیۆتێراپی و کایرۆپڕاکتیکی داوە، بەڵام ڕازی نەکراوە بۆ ناردنی، ئەمە لە کاتێکدایە پزیشکەکە لەم بابەتەدا ئاگاداری نەکردووەتەوە کە لێکەوتەی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە.

 

پارێزەری نێرگس محەمەدی جەختی لە سەردانێکی بەردەوام بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتە پزیشکییەکان و دوورکەوتنەوە لەو کەشوهەوای سترێس کردووەتەوە، کە پزیشکەکانی ئەم زیندانییە سیاسییە بە توندی جەختی لەسەر دەکەنەوە و ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ داواکاری ناردنی بەردەوام و مۆڵەت و ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزاکە لە داواکاری گشتیەوە دەکات.