دیبا کەسکین: هەردوو لایەنی شەڕەکە زاڵمن

دیبا کەسکین، لە سکرتاریەتی دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیک، هەڵسەنگاندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد و ڕایگەیاند کە هەردوو لایەنی شەڕەکە زاڵمن.

مەمیهان هیلبین زەیدان 

 

وان-ماوەی مانگێکە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە. ڕۆژانە ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە شەڕەکەدا زیاد دەکات و دەوڵەتی ئێرانیش کورد دەکاتە ئامانج. شەڕەکە کە نزیکەی لە هەموو شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە، کاریگەری لەسەر تورکیا و کوردستانیش هەیە.

 

"ئەو گەلانەی شەڕەکە سەردەکەون، ئەو گەلانە دەبن کە یەکێتی خۆیان جێگیر کردووە"

شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران توندتر بوو؛ بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئێران گەیشتە قۆناغێکی دیکە. هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەکتر بەردەوامن، کۆبوونەوەکان بۆ ئەگەری دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە بەرنامەی کاردایە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نییە.

 

دیبا کەسکین لە سکرتاریەتی دەستپێشخەری یەکێتی دیموکراتیک سەرنجی بۆ شەڕەکە ڕاکێشا و وتی: هەردوولا زاڵمن، زۆر دەوڵەت هەیە پاڵپشتی شەڕەکە دەکەن، لەوانە ڕوسیا و چین و تورکیا، ڕگەیاندراوێک لەلایەن ١٢ دەوڵەتەوە هەبوو کە ڕەخنەیان لە ئێران گرت بەڵام هەرگیز باسی ئەمریکایان نەکرد، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەو دەوڵەتانە پشتگیری شەڕەکە دەکەن بەڵام هەرگیز باسی لایەنی بەرامبەری شەڕەکە ناکەن، ئەمریکا و ئیسرائیل.

 

دیبا کەسکین ئاماژەی بەوەدا کە هەموو شەڕەکان کاریگەری نەرێنییان هەیەو کورد لەم شەڕەدا دەکرێتە ئامانج وتی: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێراندا شەش پێشمەرگە گیانیان لەدەسیدا ئەوان لە هەموو بارودۆخ و هەلومەرجێکدا هێرش دەکەنە سەر کورد، ئەم شەڕە کورد لە نزیکەوە بەشدارە ئەو شوێنەیە کە ڕۆحی یەکگرتوویی نەتەوەیی سەریهەڵدا و کورد هاوپەیمانی خۆی پێکهێنا بە درێژەدان بەم هاوپەیمانییە لە ڕۆژهەڵات، ئەو خەڵکەی کە لەم شەڕەدا سەردەکەون، ئەو گەلانە دەبن کە یەکگرتوویی خۆیان بونیاد بنێن، وەک چۆن لە ڕۆژئاوا  ماوەیەک لەمەوبەر بینیمان.

 

"ئێمە لە پرۆسەی شەڕی نێوان لایەنەکاندا دەژین کە زیان بە گەلان دەگەیەنن"

دیبا کەسکین باسی لەوە کرد کە کورد لە مێژووەوە تا ئێستا لە ناوەندی شەڕدا بووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کورد دەتوانێت لەم شەڕەدا دیوار و سەرکردەیەک بێت بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش شەڕیان ناوێت سیستەمە سەرمایەدارییەکان.. زیاتر لە مانگێکە ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران، وا دیارە ئەگەر ئەم شەڕە بوەستێت، جارێکی دیکە ئێرانیش بۆ ئەوەی سەرکەوتنی خۆی ڕابگەیەنێت و چەوساندنەوەی گەلەکەی بکاتەوە، پێویستە گەل و باوەڕیان بە یەکگرتوویی لە بەرامبەر سیستەمی جینۆساید و سەرمایەداریدا پتەو بوەستن، زیاتر لە مانگێکە ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران و پێدەچێت ئەم شەڕە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، ئەگەر ئەمڕۆ شەڕەکە بوەستێت، ئێران دێتە دەرەوە بۆ گۆڕەپانەکە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرکەوتنی خۆی ڕابگەیەنێت و گەلەکەی دەچەوسێنێتەوە. ئەم لایەنەش دەبێت ببینرێت، سەرەڕای شەڕی بەردەوام ئێران بەردەوامە لە کوشتنی گەنجانی کورد، دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت. ئێمە لە پرۆسەیەکداین کە ئەوانەی زیان بە خەڵک دەگەیەنن شەڕی یەکتر دەکەن، هەردوولا زیان بە خەڵک دەگەیەنن.

 

دیبا کەسکین ڕاپەڕینی "ژن. ژیان، ئازادی”ی بەبیرهێنایەوە کە بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و وتی: ئەو چالاکوانانەی ڕژانە سەر شەقامەکان داوای گۆڕانکارییان کرد، ڕژیم گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، هەمووان دەزانن کە ئەم ڕژێمە گەلەکەی دەچەوسێنێتەوە، دەبێت شۆڕشێکی دەروونی هەبێت، هەموو جیهان لە ڕژێمی ئێران توڕەیە، بەڵام زۆرێک لە وڵاتان لە چوارچێوەی ڕژێمی خۆیان نزیک دەبنەوە بەرژەوەندییەکان ئێمە نامانەوێت خەڵک بکوژرێن، دەمانەوێت داواکارییەکانی خەڵک بۆ ئازادی و دیموکراسی قبوڵ بکرێت و ئەمەش تەنها بە سەرکردایەتی ژنان دەتوانرێت بەدەستبهێندرێت.

 

"کورد بۆ ئازادی هەموو گەلان خەبات دەکات"

دیبا کەسکین باسی لەوەشکرد، کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ بۆ خۆی و گەلانی دیکە دەکات و وتی: ئێمە وەک گەلی کورد ئەم ڕێبازە بۆ دەسەڵات قبوڵ ناکەین، چ بۆ خۆمان و چ بۆ گەلانی دیکە، نابینە ئامڕازی ستەم و چەوساندنەوە و دەسەڵات.

 

دیبا کەسکین ئاماژەی بەوەدا کە کورد دەیەوێت بەهەشتێک لەم جیهانەدا لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی بونیاد بنێت و بۆ ئەمەش خەبات دەکات، کورد دەبێت یەکێتی نەتەوەیی لە هەر چوار گۆشەی کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە زۆر شوێنی جیهان بونیاد بنێت. یەکگرتوویی کورد بەقەد نان و ئاو پێویستە.

 

دیبا کەسکین ئاماژەی بەوەشکرد، خواستی کورد بونیادنانی یەکێتی نەتەوەییە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: وڵاتەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر چوار بەشدا دابەشبوو، ١٠٠ ساڵمان بەم شێوەیە بەسەر برد. هیوادارین ١٠٠ ساڵی داهاتوو بە یەکگرتوویی خۆمان و ژیانێکی شکۆمەندانە بەسەر بەرین.