دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی باشووری کوردستان

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی بێپاڵانی لە بناری قەندیلی کردو تائێستاش فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورک ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان دەکات و هاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت و زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.

 

دوای ئەوەی دوێنێ ١٢ی شوبات بۆردوومانی زنجیرەچیای بناری قەندیلی کرد، ئەمڕۆش  بە فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی بێپاڵانی لە بناری قەندیل کردووە.

 

تا ئێستاش فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە، زیانی بە سرووشتی ناوچەکە گیاندووە.

 

تەنها لەمساڵدا بەهۆی بۆردوومان و هێرشی ڕاستەوخۆوە تا ئێستا ٢٣ هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و ١٧ـی دیکەش برینداربوون.