پارێزگاکانی عێراق، تەنها مانگی تەمموز ٤٨٢٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوژینەکان تۆمارکراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزی ئاستی جیابوونەوەی هاوژینان دەکرێت تەنها لە یەک مانگدا.

پارێزگاکانی عێراق، تەنها مانگی تەمموز ٤٨٢٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوژینەکان تۆمارکراوە

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ڕۆژی ١٧ی ئاب، ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە پاریزگای کەرکوک و ١٤ پارێزگای عێراقی بۆ مانگی تەمموز بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان تەنها لە یەک مانگدا ٤ هەزار و ٨٢٧ جیابوونەوەی هاوژینان تۆمار کراون.

 

ئامارەکان بەمشێوەیەیە:

٢٠ هەزار و ٩٤٩ گرێبەستی هاوسەرگیری لەناو دادگا تۆمارکراون

٤ هەزار و ٥٣٩ گرێبەستیش لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجامدراون

 

٨١٠ گرێبەستی هاوسەرگیریكردن لە شاری کەرکوک ڕێگەی گرێبەستی دادگاوە كراون، لە بەرامبەردا ٩٣ هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا بووە.

 

٤ هەزار و ٨٢٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوژینان لە عێراق تۆمارکراون

١٣٢ حاڵەتی جیابوونەوە لە شاری کەرکوک تۆمار کراوە.