ژنان لە مەیدانەکاندا لە تێکۆشان و ئیرادەوە  ئیلهام وەردەگرن

تەژەئا خۆی ئامادە دەکات لە ٢٥ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی تێکۆشانە بەرامبەر توندوتیژی دژ بە ژنان، وۆرکشۆپی هۆشیاری و ڕێکخستن لە دژی توندوتیژی ڕێکدەخات، ئارزو کارامان، ئەندامی تەژەئا وتی: خۆپاراستن ڕێکخستنبوونی ئێمەیە و داوای زیادبوونی خەبات دەکات.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- وەک هەموو ساڵێک، ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەم پێشوازی لە ڕۆژی تێکۆشان بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان دەکەن، ئەو ژنانەی لە باکووری کوردستان و تورکیا و سەرتاسەری جیهان ڕێکخراوەکانیان دژ بە توندوتیژی زیادکردووە ئەمساڵ بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوامن لە کارەکانیان لەسەر شەقامەکان.

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" لە ئامەد لە ٦ی تشرینی دووەم بە دروشمی "لە دژی توندوتیژی پیاو دەوڵەت ژن، ژیان، ئازادی" لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە کۆشکی ئەسکەندەر پاشا ڕاگەیەندراوێکی دا، ڕاگەیەندراوەکە تیشکی خستە سەر خەباتی ڕێکخراوی ژنان و ئەو چالاکیانەی کە ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەم ئەنجامی دەدەن، لەگەڵ ئاهەنگ و کۆبوونەوە و وۆرکشۆپی ژنان، کۆتایی بەرنامەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕێپێوانێکی جەماوەری دەبێت.

 

ئارزو کارامان، ئەندامی تەژەئا کارەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی هەڵسەنگاند.

 

"تا ئێستا خەبات لەلایەن خوشکەکانی میرابالەوە بەردەوامە"

ئارزو کارامان ئەندامی تەژەئا ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە توندوتیژی لە زیادبووندایە، خەباتی ژنان بووەتە سەرچاوەی هاندان، خوشکانی میرابال هەم تێکۆشانی ژنان و هەم ئیدارەی دیکتاتۆری و فاشیستی بەردەوامییان پێداوەو بەم شێوەیە خەباتی ژنان پێگەیشتووە، هەموو جیهان دەزانێت خوشکانی میرابال چۆن لە دژی فاشیزم و دیکتاتۆرییەت خەباتیان کردووە، ئەم بەرخۆدانە ئەمڕۆ لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە هەموو ناوچەیەک بە ڕێپێوانی ژنان لەسەر شەقامەکان یادی دەکرێتەوە، لە شەستەکانەوە فاشیزم و توندوتیژی دژی ژنان ڕوو لە زیادبوونە ئه م توندوتیژییه به شێوەیەکی دڕندانه تر له ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بەردەوامە، ئێمەی ژنانی کورد ڕۆژانە شاهیدی توندوتیژی و هێرشین بۆ سەر ژنان.

 

"بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەرخۆدان دەکەین"

ئارزو کارامان ئاماژەی بەوەدا، لە بەرامبەر توندوتیژی دژ بە ژنانی کورد بەرخۆدان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەردەوامە و وتی: ژنان لە دەوری ئەم فەلسەفەیە کۆبوونەتەوە و خۆیان لە دژی توندوتیژی و جینۆساید ڕێکخستووە چەندین ساڵە سیاسەتی دەوڵەت نەتەوە لە دژی ئازادی ژنان دەبینین، ئەو سیاسەتانەی کە ئەمڕۆ لە کوردستان و ئێران و ئەفغانستان هەوڵی جێبەجێکردنی دەدەن، لەو وڵاتانەدا کە ژنان نابیندرێن هەروەها لە میراسدان، ئێمەی ژنانی کورد چەندین ساڵە دژی ئەم سیاسەتانە بووین لەبەرامبەر هەموو جۆرە هێرش و سیاسەتی سەرکوتکردندا ژنانی کورد هەرگیز سازشیان لەسەر ناسنامەی خۆیان نەکردووە، ئەم تێکۆشانە کە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمڕۆ ژنان لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەبات.

 

"خۆپاراستن ڕێکخستنبوونە"

ئارزو کارامان ئاماژەی بەوەشکرد کە تێکۆشانی ژنان گەیشتووەتە ئاستێکی جیهانی، تەڤگەری ژنانی کورد ئەمڕۆ پێشەنگایەتی دەکەن بەو تێکۆشانەی کە چەندین ساڵە بەردەوامە، وتی: لە تورکیا سیاسەتی کاریگەر بۆ پاراستنی ژنان جێبەجێ ناکرێت بەپێی یاساکانی ئێستا، دەستکەوتەکانی ژنانیش دەکرێنە ئامانج، بە ئازایەتییەوە کە لە هێرشەکان وەری دەگرن،، پیاوان بەردەوام دەبن لە توندوتیژیەکانیان، سەرەڕای ئەم هێرشانە خەبات بۆ ژنان لە وڵاتدا هەیە و بەرەو گەورەتر دەڕوات، ئەم تێکۆشانە لە دژی دیکتاتۆرییەت گەشە دەکات، گەورەترین ئامانجمان گەیشتن بە ژنانە و ڕێکخستنیانە لە دژی ئەم توندوتیژی و کۆمەڵکوژییەی ئێستایە.

 

"تێکۆشان ئیلهام بەخشە"

ئارزو کارامان شۆڕشی ڕۆژئاوای بە ئەنجامی بەرخۆدانی ژنان پێناسە کرد و وتی: هەر بوارێک کە ژنان بەدەستیانهێناوە و بەرخۆدانیان کردووە، لەلایەن پیاوانەوە دەکرێتە ئامانج، ئەم دەستکەوتانە بە ناوی جەنگ و ئاسایش دەکرێنە ئامانج. لەگەڵ ئەوەشدا، لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خەباتی ژنان لە دژی دیکتاتۆرییەت ئیلهام بەخشە و ورە بۆ هەموومان دەبەخشێت.

 

"بەشداری ڕێپێوانی ٢٥ی تشرینی دووەم بکەن"

ئارزو کارامان ئاماژەی بە گرنگی ٢٥ی تشرینی دووەم کرد کە چەند ڕۆژێکە لەسەر شەقامەکان خەبات دەکەن و داوای لە هەموو ژنانی ئامەد کرد بەشداری لە ڕێپێوانی کۆتایی ٢٥ی تشرینی دووەم بکەن، وتیشی: بە زانین و تێکۆشان پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەین، بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" پێکەوە کۆدەبینەوە و تێدەکۆشێن، خەباتی ژنان تێکۆشانێکی جیهانییە، تا ٢٥ی تشرینی دووەم بە چالاکی کولتووری ژنان لەسەر شەقامەکان دەبین لە ڕۆژی کۆتاییدا لەگەڵ هەزاران ژن ڕێپێوان دەکەین، بەڵام لەو ڕۆژە بەدواوە کارەکە بەردەوام دەبێت، ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ئادار لەبەردەممانە، ئێمە لە هەموو شوێنێک و لەسەر شەقامەکان دەبین بۆ خەباتی ژنانی جیهان کە زیاتر ڕێکخراو بووە.