نوسینگەی ژنان دەبێتە پەناگەیەک بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی دەبن

هوەیدا محەمەد، جێگری دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە، باسی لە کار و چالاکییەکانی نوسینگەی پاراستنی ژنانی ئەنجومەنی ژنان کرد و ڕایگەیاند، نوسینگەکە دەبێتە پەناگەیەک بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی دەبن.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی دەستەی ژنان و بە پێی پەیڕەوی سەرەتایی خاڵی یەکەم پاراستنی ژنانە، ماڵی پاراستن بۆ ئەو ژنانە دروستکراون کە تووشی توندوتیژی جەستەیی دەبن، هوەیدا محەمەد، جێگری ئەنجومەنی ژنانی کانتۆنی جزیرە، باسی لە کار و چالاکییەکانی نوسینگەی پاراستنی ژنان کرد.

 

"ماڵی پاراستن بۆ ژنان دروستکرا"

هوەیدا محەمەد باسی لە کارەکانی نوسینگەی پاراستنی ژنان کرد و وتی: لە کۆمەڵگەی ئێستای ئێمەدا زۆربەی ژنان هەڕەشەی کوشتن و توندوتیژییان لەسەرە، بە مەبەستی پاراستنیان لەم هزرە پیاوسالارییە، نوسینگەی پاراستنی ژنان سەر بە دەستەی ژنان، داڵدەدەدەن بۆیان دروستکرابوون، لەوێ دانران بۆ ئەوەی خوێندن بەدەستبهێنن و جارێکی دیکە بچنە ناو کۆمەڵگەوە، ئەم ماڵانە لە ساڵی ٢٠١٥ دروستکراون، ئەو پەناگانەی کە دروستکراون لەسەر بنەمای سێ قۆناغە، قۆناغی یەکەم ٧٢ کاتژمێر لەوێ دەمێننەوە و قۆناغی دووەم سێ مانگ لەوێ دەمێننەوە تا کێشەکانیان لە ڕێگەی کۆنگرەی ستار یان ماڵی ژنانەوە چارەسەر دەکرێت، قۆناغی سێیەم بریتییە لە دروستکردنی خانوو بۆیان بەتایبەت ئەو ژنانەی کە هەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە و کێشەکانیان چارەسەر ناکرێ، بەردەوام لەوێ بمێننەوە.

 

"لە مالی پاراستن ژنان پەروەردە وەردەگرن"

هوەیدا محەمەد تیشکی خستەسەر ئەو پەروەردەیەی کە ژنان لە داڵدەگاکان وەریدەگرن و درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: سیستمی ئەم داڵدەدانانە بۆ ئەو ژنانەیە کە تێیدا نیشتەجێ بوون، یەکەمیان ئەوەیە کە ژنان بە ئارەزووی خۆیان دەچنە ئەو ماڵانە و دووەمیان جێبەجێکردنی سیستمی ماڵەوەیە, پەروەردەی خوێندنەوە و نووسین و کاری دەستی و بیرۆکە دەبینن، بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین، بەشداری پێشانگای کاری دەستی دەکەن بۆ ناساندنی بەرهەمەکانیان، لە لایەکی ترەوە بە مەبەستی باشترکردنی تەندروستی دەروونی ئەو ژنانە و کەمکردنەوەی کێشەکانیان، ناوەندی ئاماراممان سیمیناریان پێدەدات بۆ پاڵپشتی دەروونی، بۆ ئەوەی جارێکی تر باوەڕیی بەدەست بهێننەوە.

 

"گفتوگۆ لە سەرجەم کانتۆنەکان بۆ دروستکردنی پەناگە ئەنجامدرا"

 هوەیدا محەمەد ژمارەی ئەو ژنانەی خستەڕوو کە لە داڵدەگاکان داندراون و لە کۆتاییدا وتی: لە سەرەتادا ٧ ژن بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە داڵدەدانەکەدا جێگیرکران، لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ٤٠ ژن مانەوە، لە ڕێگەی ڕێکخستنی ژنانەوە کێشەکانیان چارەسەر کرا، یەکلایی بووەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، لە هەموو کانتۆنەکاندا باس لەوە کرا کە لە داهاتوودا ئەم ماڵی پاراستنە لە هەر کانتۆنێکدا دروست بکرێن، لە کانتۆنی جزیرە ٥ پەناگە دروست کراون کە پەناگەی هەمیشەیی و سێ مانگیشیان تێدایە، بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە هەڕەشەی کوشتنی شەرەفیان لەسەرە، ئێمە دەڵێین کە پەناگە کراوەن بۆیان بۆ پاراستن و پەروەردەکردنیان.