کەژەکە: با پێکەوە هەنگاوی ڕێبەرایەتی بەرەو بەرزترین ئاست ببەین

کەژەکە بە ڕاگەیەندراوێک پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردی کرد و داوای کرد، لە ٤ی نیساندا هەنگاوی ڕێبەرایەتی بەرەو بەرزترین ئاست ببرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

٤ی نیسان، ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردە، کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و داوای بەهێزکردنی "دەستپێشخەریی ڕێبەرایەتی"ی کرد.

 

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا کەژەکە ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردی لە ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی کورد کە بە پارادایمی ژیانی ئازاد بوونە خاوەن ئیرادە، لەو منداڵانەی کە ناوی ئازادین، لە گەلی کورد کە هاوشێوەی گوڵ سەوز بوونەوە، لە گەلانی دێرینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەموو گەلانی جیهان کە دژی سیستمی سەرمایەداری بە پارادایمی ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی و دیموکراسی ژیان بەڕێ دەکەن و لە هەموو هەڤاڵانی شاخ و زیندان و شارەکان پیرۆز کرد.

 

"پارادایمی ژیانی ئازادی لە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ڕێبەر ئاپۆ هاوکات لەگەڵ هەڵوێستی وەستانەوە دژی هەموو شتە سەپێنراوەکان، سەرەڕای لەدایک بوونی جەستەیی بە پارادایمی ئازادیی ژن، دیموکراسی و ئیکۆلۆژی، دووبارە بە عەشقی ژیانەوە خۆی بنیاد نایەوە، لە زیندانی ئیمرالییەوە، کە تیایدا هەوڵ دەدەن دەنگی لێ بسەننەوە و لە ڕێگای ئازادی دووری بخەنەوە و تەسلیمی بکەن، بەم مەبەستەش گۆشەگیری دەسەپێنن، دەنگی گەیشتە هەموو جیهان، ملیۆنان کەسی خستە سەر ڕێگای ئازادی و پارادایمی ژیانی ئازادی بە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە.

 

لەگەڵ لەدایکبوونی ٣هەمین لە دورگەی ئیمرالیە کاریگەری شوێنی لەسەر مرۆڤ شکاند و لەناو سیستمێکدا کە هەموو شتێک لەناو دەبات بانگەوازی لە گەلان کرد خۆیان ئازاد بکەن و لە حەقیقەتی ئازادی تێبگەن و پێی بژین، بە تایبەت ئەوانەی لە ڕادە بەدەر لە ئازادی بێبەشبوون، کە ژنانن. ئەوەی دەبێت گرنگی بەو بانگەوازییە بدات، ئێمەی ژنانین، دەبێت بزانین ئازادی بۆ ئێمەی ژن لە نان و ئاو پێویستترە و دەبێ بەم تێگەیشتنە خەبات بکەین".

 

"پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکەین بۆ هەموو ڕەنج و سەرکەوتنەکانیان"

کەژەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە تێکۆشانی ئازادی ژنان دەکاتەوە، کە بە ڕابەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد و سەدەی بیست و یەکەمی کردە سەدەی ژن، دەشڵێت: ئەم تێکۆشانە بۆ ئێمەی ژنانی کورد و بۆ هەموو ژنانی جیهان واتا و گرنگییەکی گەورەی هەیە، ڕێبەر ئاپۆ هێز و ورەی پێبەخشیین بۆ ئەوەی لە دژی سیستمی سەرمایەداری و پیاوسالاری هەژموونانە بوەستینەوە، ئەمڕۆ ئەم ئازادی و بوێرییە لە کوردستان و جیهاندا دژی هەژموونی پیاو و دەوڵەت، لە ماڵ و کوچە و کۆڵانەکاندا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بڵندتر دەبێت، ئەو ژنانەشی بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لەدایکبوونەوە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ دۆزی کورد' دەکەن کە بووەتە بزووتنەوەیەکی جیهانی.

 

"ئەو ژنانەی سازشیان لەسەر هێڵی هاوبەشی ڕێبەرایەتی نەکرد، سەرکەوتنیان بەدەستهێنا"

کەژەکە باسی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کرد، کە گەل سازشی لە هەڵوێستی فیداکاری خۆی نەکرد بەرامبەر هەموو فێڵەکان و لە پێناو ئیرادە و زمان و کولتوور و ڕێبەرەکەیاندا وەستانەوە و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، هەروەها ئەوەش هاتووە، "ئەو ژنانەی سازشیان نەکرد لەسەر هێڵی هاوبەشی ڕێبەرایەتی، سەرکەوتن، گەلەکەمان لە کاتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'ی بەرزکردەوە و بەم شێوەیە سەرکەوتنی خۆیان بەسەر حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و جیهاندا نیشان دا.

 

مزگێنی گەریلا، سەرکەوتنی هەڵبژاردنی گەلەکەمان و هەنگاوی ڕێبەرایەتیمان کە بووە بە نێودەوڵەتی، دەریخست کە لەدایک بوونی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٤ی نیسان و لەدایکبوونی ٣ی ئیمرالی بوونەتە یەک، گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرزی واتا و سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دوژمنیش نیشانی دا کە ناتوانرێت شکست بە ئیرادەی گەل بهێنرێت".

 

لە کۆتایدا کەژەکە ڕاگەیاند، "بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەواز لە ژنان و گەنجان دەکەین، داوا لە هەموو گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە هیوا و ئیرادەیان زیاتر بکەن، بە هێزی ٤ی نیسانەوە خەکەکەیان سەوز بکەنەوە و لە دایکبوونی ڕێبەرەکەمان لە ئامارا وەکو ڕۆژێکی ئازاد پیرۆز بکەن، لە ٤ی نیساندا با پێکەوە هەنگاوی ڕێبەرایەتی بەرەو بەرزترین ئاست ببەین".