ژنانی ناڕازیی سوەیدا: ماف وەردەگیرێت و نادرێت
لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لە گۆڕەپانی کەرامە، ژنانی سووری سوەیدا جەختیان کردەوە، کە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لەم بزووتنەوەیەدا نەبووە، بەڵکو لە ئەنجامی تێکچوونی بارودۆخی ژیانیان سەریان هەڵداوە.
ڕوشێل جونیۆر
سوەیدا- ماوەی زیاتر لە مانگێکە خەڵکی شاری سوەیدا لە سووریا بەردەوامن لە ناڕەزایەتیی هێمنانە لە شەقامەکاندا بۆ دەربڕینی هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی سەختی ئابووری و کۆمەڵایەتی وەک داواکارییەکی بنەڕەتی و دادپەروەرانەی هاووڵاتیان.
لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکەیاندا لە گۆڕەپانی کەرەمە، ژنانی شاری سوەیدا دروشمی ئازادی و ڕووخاندنی ڕژیمیان وەک دروشمی “خوارەوە، خوارەوە، بەشار”، “ئەی سوەیدا، شۆڕشگێڕ”، "شۆڕشگێڕ، کۆشکی کۆمارییەکان دەلەرزێنن"یان دەوتەوە.
مەها ئەبو ڕەسلان، یەکێک لە خۆپیشاندەران، وتی: ماوەی ١٢ ساڵە بە سەختی و هەژاری ژیان بەسەر دەبەین، ئەمەش ناچاری کردووین کۆچ بکەین، براکانم هەموویان ناچار بوون کۆچ بکەن بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ژیان و مرۆیی، کوڕەکەم دوو ساڵ لەمەوبەر ناچار بوو کۆچ بکات، چونکە هەموویان ناتوانن بچنە ناو وڵاتەکەوە، ئێمەش دەمانەوێت منداڵەکانمان لە تەنیشتمانەوە بژین.
مەها ئەبو ڕەسلان خوازیاری ڕۆیشتنی بەشار ئەسەدە بۆ ئەوەی ئازادی و ئاسایش بەدەست بهێنن، جەختیشی کردەوە کە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لەم بزووتنەوەیەدا نییە، بەڵکو بە هۆی فشارە هەییەکانەوە ناڕەزایەتی دەردەبن.
لوبنا زاقوت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ناڕەزایەتی دەردەبڕن بۆ بەدەستهێنانی هەموو مافەکانیان، چونکە ماف نادرێت، بەڵکو دەسەندرێت، وتیشی: داواکارییەکان لە سەرەتای قەیرانەوە تا ئەمڕۆش وەک یەکن، وەک باشترکردنی بارودۆخی ژیان، ڕوخاندنی گەندەڵی و گەندەڵکاران، و پاراستنی کەرامەتی هاوڵاتی و میللەت،ئەرکی حکومەت گوێگرتنە لە داواکارییەکانی خەڵک.
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە "دەزگاکانی ڕژێم بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەستێوەردانی دەرەکی هەیە، بەڵام هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی لەم بزووتنەوەیەدا نییە، چونکە سوەیدا یەکێکە لە کەمینەکان و ڕژیم ناتوانێت بە سوپا یان هێزە ئەمنییەکانی خۆیەوە سەرکوتی ئەو ناڕەزایەتیانە بکات، هەر بۆیە بانگەشەی دەستوەردانی دەرەکی دەکات.