ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورک هێرشە داگیركارییەكانی بۆسەر هەرێمی كوردستان فراوانتر کردووەو ڕۆژانە بۆردومانی ناوچە سنووریەکان دەکات و زیانی گیانی و ماددی لێدەکەوێتەوە، هەروەها بۆردومانەکان بوونەتە هۆی تێکدانی ژینگە و لەم ڕێگەیەوە دەوڵەتی تورک ویستی ئەوەیە سروشت و دیمۆگرافیای کوردستان بشێوێنێت.
تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانن لە فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، بۆ ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و بۆردوومانانەی کە سوپای تورکیا لە دەرەوەی سنوری خۆیدا ئەنجامیان دەدات.




