نەفرۆشتنی چەک بە تورکیا بەرامبەر دەنگێکی بەڵێی ئامینە کاکەباوەیە لە پەرلەمانی سوید

دوای ساڵێک لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە وڵاتی سوید، دەنگێکی بەڵێی ئامینە کاکەباوە پەرلەمانتاری وڵاتی سوید چارەنووسی ئەو کابینەیە یەکلا دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو کابینەی نوێی حکومەتی سوید لەلایەن سۆشیال دیموکراتەوەکانەوە، بە دەنگێکی بەڵێی پەرلەمانتار ئامینە کاکەباوە بە مەرجی پاڵپشتی لە پرسی کورد دامەزرا.

 

دوای ساڵێک لە پێکهێنانی ئەو کابینەیە بە پرۆژەیەک لە پەرلەمانەوە داوادەکرێت کە وەزیری دادی ئەو وڵاتە متمانەی لێبسەندرێتەوە، ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆک وەزیرانیش ئاماژەی بەوەداوە لە حاڵەتی سەندنەوەی متمانە لەو وەزیرە، دەستلەکار دەکێشێتەوە و بەوەش کابینەی نوێ ئەو حکومەتە هەڵدەوەشێتەوە.

 

یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە، کەوتووەتەوە سەر دەنگی ئامینە کاکەباوە، پەرلەمانتاری سوید، تا وەزیری داد لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و کابینەی نوێ هەڵنەوەشێتەوە، لە بەرامبەریشدا چەند ئەو پەرلەمانتارە کوردە چەند مەرجێکی هەیە.

 

مەرجەکانی ئامینە کاکە باوە نەفرۆشتنی چەك بە توركیا و داكۆكی كردن لە دۆزی كورد بە تایبەت لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی كابینەی سۆسیال دیموكراتەكانی سوید.