ئێشکگری دادپەروەری لە ڕۆژی ٤٥٠دا بەردەوامە
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ڕۆژی ٤٥٠دا ئێشکگری دادپەروەری لەبەردەم دادگای ڕەحا درێژە پێدەدەن، ئاماژەی بەوەدا کە هەموو ئەو کەسانەی بێدەنگن بەرپرسیارن لە دۆخی ئێستای سیستمی یاسایی.
ڕەحا
ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ لە ٤٥٠یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیان بانگیان لە وەزیری دادی ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ کرد و بڵاویان کردەوە، "ئەوانەی چاوی خۆیان لە زوڵمی بەردەم دادگای ڕەحا دادەخەن، سبەینێ بە چ ڕوویەکەوە دەچنە ناو گەلەوە؟، دۆخی ئێستای یاسا هەموو ئەو کەسانە بەرپرسیارن لێی کە خۆیان بێدەنگ کردووە".