هەڵەبجە، چوار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان بێن ده‌نگ بده‌ن

پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکرد و چوار خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری هەڵەبجەوە داوا دەکەن، هاوڵاتیان بێن و دەنگ بدەن.

هەڵەبجە، چوار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان بێن ده‌نگ بده‌ن

هەڵەبجە

 

لەگەڵ کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژنان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد و داوا دەکەن بۆ چەسپاندنی مافەکانیان، نوێنەرەکانیان بنێرنە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

 

چوار خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری هەڵەبجەوە داوا دەکەن، هاوڵاتیان بێن و دەنگ بدەن

‎ئاهه‌نگ جه‌زا و میهناز جه‌زا، له‌گه‌ڵ دوو خوشكی خاوه‌ن پێداویستی تایبەت له‌ نابینا، نابیست و ناگوفت و شه‌له‌ل ده‌ماغ به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان لە شاری هەڵەبجە چوون و داوا دەکەن هاوڵاتیان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

 

ئاهه‌نگ جەزا، کە توانای قسه‌كردنی هه‌یە، وتی: ئێمه‌ چوار خوشكین هه‌موو ساڵێک ده‌نگمان داوه ‌و ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ده‌نگ ده‌ده‌ین، داواكارین هاوڵاتیانی تریش ده‌نگ بده‌ن.

 

ئاهەنگ جەزا وتیشی: ‎ئێمه‌ هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبەتین، به‌ڵام ئامادەین بێتن بۆ ده‌نگدان.

 

‎خێزانەکەی ئاهه‌نگ ژمارەیان شه‌ش كه‌سە و چواریان خاوەن پێداویستی تایبەتە، داواكاره‌ ده‌نگدان ببێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه‌ بێن.

 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.