زیاتر لە ١١ هەزار خوێندکاری لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بە دەستی ئیسرائیل کوژراون

وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای فەڵەستین ڕایگەیاند، له ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ه وه بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەو کەناری ڕۆژئاوا، ١١ هه زار و ٤٠٦ خوێندکار گیانیان له ده ستداوه .

ناوەندی هەواڵ

 

ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، لە هێرشەکاندا ژن و منداڵان دەکاتە ئامانج.

 

وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا کە لە دەزگای فەرمیی وافا بڵاوکراوەتەوە، زانیاری لەبارەی کاریگەریی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پەروەردە و خوێندکاران، کە زیاتر لە ساڵێکە لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و کەرتی غەززە بەردەوامە، بڵاوکردەوە.

 

١١ هەزارو ٤٠٦ خوێندکار گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئێستا لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ١١ هەزار و ٢٩٢ خوێندکار گیانیان لەدەستداوە و ١٧ هەزار و ٩٦٥خوێندکاریش برینداربوون، لە هەمانکاتدا ١١٤ خوێندکاری لە کەناری ڕۆژئاوا گیانیان لەدەستدا و ٥٩١ خوێندکار بریندار بوون و ٤٣٩ خوێندکار لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو دەستبەسەر کران، بەشێوەیەکی گشتی لەو هێرشانەدا ١١ هەزار و ٤٠٦ خوێندکار گیانیان لەدەستداوە، ١٨ هەزار و ٥٥٦ خوێندکاریش برینداربوون.

 

هەروەها لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ٥٥٠ مامۆستا و پەروەردەکار گیانیان لەدەستدا و سێ هەزار و ٧١٧ پەروەردەکاریش بریندار بوون، ١٤٦ ئەفسەری پەروەردە لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران، ٥٠٠ قوتابخانە و بینای زانکۆ لە کەرتی غەززە کراوەتە ئامانج، ٧١٨  خوێندکار درێژەیان بە خوێندن نەداوە.

 

ژن و منداڵان کرانە ئامانج

 لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئێستا نزیکەی ١٧ هەزار منداڵ و ١١ هەزار و ٣٧٨ ژن، لەناو٤٢ هەزار و ٢٨٩ فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٩٨هەزار و ٦٨٩ کەسیش بریندار بوون، هێشتا هەزاران تەرم لەناو وێرانەکان و نەخۆشخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکان ماون کە دەکرێتە ئامانج.