لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی ئیدر ٢٥ قوتابی ژەهراوی بوون

٢٥ خوێندکاری ئامادەیی تەکنیکی و پیشەیی نەنە خاتوون لە بەشە ناوخۆییەکی شاری ئیدر بەهۆی ژەهراویبوونی خۆراکەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی ئیدر ٢٥ قوتابی ژەهراوی بوون

ناوەندی هەواڵ

 

٢٥ قوتابی کە لە بەشە ناوخۆیی ئامادەیی تەکنیکی و پیشەیی نەنە خاتوون لە شاری ئیدر لە باکووری کوردستان دەمێننەوە، بەهۆی تێکچوونی دڵ و ڕشانەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ئەو خوێندکارانەی کە سەر لە بەیانی دۆخی تەندروستیان تێکچووە، بە ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس کە لەلایەن ئیدارەی قوتابخانەوە پەیوەندییان پێوە کردبوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بە گومانی ژەهراویبوونی خۆراک چارەسەریان بۆ کراوە.

 

دیاری کرا کە باری تەندروستی خوێندکارەکان باشە و دوای تەواوبوونی چارەسەرەکەیان دەرچوون.