دایکی ئاشتی ئینە ئاکگون گیانی لەدەستدا
دایکی ئاشتی "ئینە ئاکگون" ئێوارەی دوێنێ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
ئیزمیر
یەکێک لە دایکانی ئاشتی به ناوی ئینه ئاكگون کە لە ئیزمیر دەژی، لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا گیانی لەدەستدا، ئینە ئاکگون، کە کێشەی تەندروستی هەبوو، ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی دەوڵەتی کاتیپ چەلەبی گیانی لەدەستدا.
زانراوە کە تەرمی ئینە ئاکگون لە ناوچەی مەندەرەس کە کەسوکاری لەوێیە بەخاک دەسپێردرێت.