ناوەندی هەواڵ
زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرا، لە ٦ی نیساندا بەهۆی کەوتن و تووشبوون بە خوێنبەربوونی مێشک، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا زەینەب جانسز لە بەشی چاودێریی وردی نەخۆشخانەی شاری ئیزمیر لە ژێر چاودێریدایە و بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە، لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد.




