دایکی جیهان بیلگین: جیهان لە بیر نەکەن
کەتیبە بیلگین دایکی جیهان بیلگین کە لە رۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا وتی: زۆر ئازا و میهرەبان بوو، بووە بیری ئێوە، لەبیری نەکەن.
مێردین
ڕۆژنامەنووسان و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد، جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا درێژەیان بە کارەکانیان داو لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی؛ لە ١٩ی کانوونی یەکەمدا، لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سیرین کرانە ئامانج، ڕایانگەیاند کە لە هەموو ڕوویەکەوە لە تێکۆشان بۆ ڕاستییەکان بەردەوام دەبن.
جیهان بیلگین لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ لە شاری میدیادی سەربە مێردینی باکووری کوردستان لە دایکبووە، دوای خوێندن، لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە کار لە ڕاگەیاندنی ئازاد کردووە، لە شەقامەکانی ئامەددا دەبێتە ژەنەراڵی بچووکی ئاپێ موسا و ڕۆژنامەی ئازادی وڵات و ئۆزگور گوندەم دابەش دەکات، کاتێک چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ هێرشی کردە سەر کۆبانێ، بەشداری چالاکیی ئێشکگری لە پڕسووسی ڕەحا کرد، گەورەترین خەونی بینینی "شۆڕشی ژنان" لە کۆبانێی ئازادکراودا بوو، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧، جیهان بیلگین ڕووی لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە و بە کارکردن لە ئاژانسی هاوار نیوز (ANHA) درێژەی بە چالاکییە میدیاییەکانی دا.
"لە دەستیدا دەمانچە نەبوو پێنووس هەبوو"
جیهان بیلگین لە زۆرێک لە شارەکانی ناوچەکە کاری کردووە و دەستکەوتەکانی ژنان و کارەکانیان بۆ جیهان ڕادەگەیاند، جیهان بیلگین له گەڵ نازم داشتان هاوڕێی ڕۆژنامەوانەکەی، به دیکۆمێنتکردنی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین له تەبقا و ئەو تاوانه جەنگیانەی له ناوچەی کۆبانێ ئەنجام دراون و بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند، پرسەی جیهان بیلگین لەو ماڵەی کە لەدایک بووە و گەورە بووە، بەڕێوەچوو، کەتیبە بیلگین بە سەربەرزی و شانازییەو پێشوازی لە هاوکارانی سەردانکەری جیهانی کردو وتی: لە دەستیدا دەمانچە نەبوو پێنووس هەبوو.
"جیهانی من لەبیر مەکەن..."
کەتیبە بیلگین وتی: جیهان سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی، هەمیشە زانا بووە و شوێن ڕاستی کەوتووە، جیهان گیانی خۆی فیدای ئەم گەلە کرد، ئەوە یادەوەرییەکەیەتی، لەبیری مەکەن، کچەکەم شوێن ڕاستییەکان کەوت، جیهان زۆر وابەستەی خێزانەکەی بووە، هەروەها بە خۆشەویستییەوە پەیوەندی لەگەڵ کەسەکاندا داناوە، لە منداڵییەوە لە هەر کارێکدا زۆر باش بووە.
''زۆر ئازا و میهرەبان بوو''
کەتیبە بیلگین وتیشی: جیهان هەمیشە لە هەموو شوێنێک شتێکی دەکرد، تەنانەت بۆ جارێکیش دڵی نەشکاندم، زۆر لێی ڕازی بووم، ئازا بوو، هەر لە منداڵییەوە لە کەس نەترسا، هەرگیز حەزی لە پارە نەبووە، لەوکاتەی لە زانکۆی ئامەد دەیخوێند، سکۆلەرشیپی وەرگرت، بەڵام هەرگیز پارەی بۆ خۆی خەرج نەکرد، لە ماڵەوە دیاری بۆ هەمووان دەکڕی، ئەم ڕێباز و پیشەیەی خۆشدەویست، زۆر دڵی لای گەل بوو و دەیویست ژیانی ئەم گەلە ڕابگەینێت، هەر بۆیە دەستی بە کاری ڕۆژنامەگەری کردوو. تەنها ئاواتی من ئەوەیە کە تەرمی کچەکەم بهێنمە ئێرە و لەو خاکەی کە لەدایک بووە بینێژم، کچەکەم خۆی فیدای گەل کرد، با کەس لەبیری نەکات.
"ئەو ژن و منداڵی زۆر خۆشدەویست"
زەینەب بیلگین خوشکە گەورەکەی جیهان ئاماژەی بەوەکرد، جیهان تەنانەت زیانی بە پەپوولەیەکیش نەگەیاندووە و زۆر بە ویژدان و میهرەبان بوو، ژن و منداڵی زۆر خۆشدەوێت، وتی: جیهان بە خۆشەویستییەوە لە دەستی مندا گەورە بووە، ئەو منداڵە بچووکەکەمان بوو، بە خۆشەویستی پەروەردەمان کرد، خۆشەویست و میهرەبان بوو، هەرگیز زیانی بە کەس نەدەگەیاند، دادپەروەر بوو، دەیویست بخوێنێت بەڵام ڕووی لە کاری ڕاگەیاندن کرد، زۆر حەزی لەم کارە کرد و خۆی تێیدا دەبینییەوە، کاتێکی زۆرمان بەبێ ئەو بەسەر برد.
"لە پێناو حەقیقەتدا شەهید بوو"
زەینەب بیلگین ئاماژەی بەوەشکرد، جیهان هەمیشە شوێن ڕاستییەکان کەوتووە و خەڵکی ستەملێکراوی بە تەنیا جێنەهێشتووە و لە کۆتاییدا وتی: ئەو چەکێکی بەدەستەوە نەبوو، تەنیا ڕۆژنامەگەریی دەکرد، بەڵام بەئامانجگیرا، تەنها ویستوویەتی ڕاستییەکان بە خەڵک بڵێت، بەم شێوەیە لە ناوەڕاستی شەڕدا بە دوای حەقیقەتدا ڕادەکات و شەهید دەبێت، هەمیشە دەیویست لەگەڵ گەلی ستەملێکراودا بمێنێتەوە، بوو بە ڕۆژنامەنووس بۆ ئەوەی ئەمە ڕاپۆرت بکات، لە دەستیدا دەمانچە نەبوو، کامێرا و پێنووس بوو، با ئەم خوێن ڕشتنە بوەستێت، دڵنیام جیهانیش ئەمەی دەویست، ئەویش دەیویست ستەم کۆتایی پێبێت و ئاشتی بەرقەرار بێت.