دایکانی شەممە کۆبوونەوە

دایکانی شەممە کۆبوونەوەو داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئیلیاس ئەرەنیان کرد کە ٢٩ ساڵ پێش ئێستا دەستبەسەر کراو بێسەرشوێ نکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکانی شەممە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێنەکانیان و دادگاییکردنی تاوانباران، هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای کۆدەبنەوە. چالاکییەکەیان هەزارو ٩٦ هەفتەیە بەردەوامە.

 

دایکانی شەممە داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئیلیاس ئەرەنیان کرد کە ٢٩ ساڵ پێش ئێستا دەستبەسەر و بێسەرشوێنکرا.

 

چەندین پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و کەسوکاری بێسەرشوێنان بەشداریی چالاکییەکە بوون، ژیان تۆسون سەرۆکی لقی ئیستەنبوڵی ئیهەدە ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.