"چارەسەری ئەو پەنابەرەی چادرەکانیان دەسوتێت گەڕانەوەیە بۆ سەر خاکەکەیان"

ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، دەربارەی ئەو ئاگرەی دوێنێ لە کامپی شاریا لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە، ئاماژەیان بەوەدا ئەو شتانەی لە کامپەکاندا ڕوودەدەن بە زاناییەوە دەکرێت، چۆن لە کامپێکدا پیشتر ئاگر کەوتبێتەوە ئاگر کوژێنەوە دابین ناکرێت، وتیشیان چاوەڕی مەبن ئەوانەی ڕێگەیان بە فەرمانی سەر شەنگالییەکاندا پارێزگاریتان لێبکەن.

 

ڤیان سەید

شەنگال- دوێنێ لە کامپی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان کە ١٢ هەزار پەنابەری شەنگالیی لەدوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا تێدا نێشتەجێیە، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە ٤٠٠ چادر سوتان، بەهۆی ئاگرەکەوە ٦ هاوڵاتی بریندار بوون و ١٨٤ خێزان چادرەکانیان سوتا، دەربارەی ئەو بابەتە، ئەو ژنانەی لە دوای فەرمانی ٢٠١٤دقا گەڕاونەتەوە شەنگال و ژیانیان دەستپێکردەوە، ئاماژەیان بەودا ئەو ڕووداوانەی لە کامپەکاندا ڕوودەدەن، لە خۆکوشتنەوە هەتا ئاگر کەوتنەوە هەمووی بە زانایی ڕوودەدەن و بەردەوامیدان بە فەرمانی ٧٤ە.

 

شەمێ رەمۆ ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ دەڵێت: " کاتێک لە تەلەفیزۆن چاوم بە ئاگرەکە کەوت، ئاگر بەر دڵم کەوت، کاتێک گوێبیستی هاواری ژنانی کامپەکە بووین داوای بەهاناوەچوونیان دەکرد، وامزانی ئەوکاتەیە فەرمانەکە ڕوویداوە.

 

دایە شەمێ وتیشی: ئەو شتانەی لە کامپەکەدا ڕوودەدەن بە زانایی دەکرێن، چۆن دەکرێت لە جێیەکدا کە پێشتر ئاگر کەوتووەتەوە تێیدا ئاگر کوژێنەوەی تێدا نەبێت، ئەو کامپانە ئەگەر داعشی تێدا نیشتەجێ بووایە هەر زوو بە هانایانەوە دەچوون، بەڵام ژن و منداڵی ئێزدی هاواریان دەکرد، کەس گوێی لێیان نەبوو.

 

ئەوانەی ڕێگەیان بە ڕوودانی فەرمانی ئێزدیان دا ناتانپارێزن

نیعام ئەمیر، ئەندامێکی دیکەی تاژێیە و باس لەوە دەکات: دڵتەنگین بەو ئاگرەی کە ڕوویدا، کەس بە هاواری ئەو خەڵکەوە نەچوو، دەبێت ئیتر لەو زوڵم و زۆرییەی لە کامپەکاندا روودەدەن بڵێین بەسە و خەڵکەکەی بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، دەبێت گەورەی ئێزدییەکان کە لەبەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە کامپەکاندا دەمێننەوە و بێدەنگ دەبن، ڕێگە لە گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانە نەگرن بۆ سەر خاکی خۆیا، دەبێت ئەوە بزانن، ئەو کەسانەی ڕێگەیاندا فەرمانی ٧٤ەم بەسەر ئێزدییەکاندا بێت ناتوانن ئێوە بپارێزن و ناتان پارێزن.

 

ژنێکی گەنجی ئەندامی تاژێ بە ناوی جاکلین حسێن، داوای لە دانیشتوانی کامپەکان کرد کە بێچارەسەر نەبن و بگەڕێنەوە سەر ژیانی خۆیان لە شەنگالدا.

 

ت.پ