چارەنووسی دوو ژنی بەلووچی دەستبەسەرکراو نادیارە

ڕۆیا ڕەئیسی و پەریسا سەدیقی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی چابەهار دەستبەسەر کران و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی زاهیدان کرابوون، تا ئێستا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە بەلوچستان بڵاویان کردەوە، ڕۆیا ڕەئیسی و پەریسا سەدیقی، ژنانی بەلووچ کە ٤٨ ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کراون، تا ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان ڕاگیراون و چارەنووسیان نادیارە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕۆیا ڕەئیسی تەمەنی ٢٦ ساڵە و پەریسا سەدیقیش تەمەنی ٢٦ ساڵە و خاوەنی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵە.

 

ڕاگەیەندرا کە هەردوو ژنەکە خەڵکی چابەهارن. ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر کراون و دواتر بۆ زیندانی ناوەندی زاهیدان گوازرانەوە.