مەخموور
چالاکی ئیشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ٩٠٠هەمین ڕۆژیدا بە دەستپێکردنی گروپی ١٧٦ بەردەوامە.
پێش ئەوەی دەست بە چالاکییەکە بکرێت، بە خولەکێک ڕێز لە هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیرا. دوای ڕێزگرتن حەلیم ئیشلەک بە ناوی گرووپی ١٧٥ قسەی کرد.
"دەوڵەتی تورکیا ڕاستییەکان ناڵێت"
حەلیم ئیشلەک ڕایگەیاند کە ئامانج لەم کارەیان شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە چڕکراوەیە کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە، وتی: ئێمە دەمانەوێت بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەرەکەمان لەگەڵمان ببینین، دەوڵەتی تورکیا دەڵێت پڕۆسەیەک دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە، کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەردا دەکرێت، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی جێگەی ڕەزامەندی وەکو وادەی دیاریکراو ئەنجام نەدراوە، دەوڵەتی تورکیا ڕاستییەکان ناڵێت، تا ئێستا گۆشەگیرییەکە هەڵنەگیراوە، زیندانییەکان هێشتا لە زینداندان.
حەلیم ئیشلەک لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: تا ڕێبەر لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت و لەگەڵ خۆماندا نەیبینین خەبات و چالاکییەکانمان ڕاناگرین.
مەراسیمەکە بە دەستبەسەرداگرتنی گروپی ١٧٦ و دروشمەکان کۆتایی هات.




