ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بۆ ئەو شاندە نارد کە داوای دیداریان کردووە

ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بۆ شاندەکەی ئەورووپا نارد، کە بە خواستی دیداری ڕێبەر ماوەی دوو ڕۆژە لە تورکیان و وتی: هیوادارم لە ژینگەیەکدا کە کۆمەڵگەی دیموکراتیکی تێیدا بونیاد نرابێت، بتوانین چاومان بەیەکتر بکەوێت.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندێکی ٣٩ کەسی کە لە چوارچێوەی کەمپینی "دەمەوێت دیداری عەبدوڵا ئۆجالان بکەم"دا کە بە پێشەنگایەتی  پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەورووپا "EFFP"دا دامەزراوە، دوو ڕۆژە بە مەستی دیداری ئیمراڵی لە تورکیان و بۆ ئەو مەبەستەش دوێنی بە داخوازینامەیەک داواکاریی خۆیان بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ ڕادەستی نوسینگەی یاسای سەدە کرد.

 

شاندەکە دوای هەندێک دیدار و دانوستان لە هۆتێلێکی تەقسیمدا مێزگردێکییان ڕێکخست. لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی ڕێبەری گەلی کورد کە بۆ شاندەکەی ناردبوو خوێندایەوە.

 

دەقی پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد بەم شێوەیەیە:

"دۆستانی هێژا

بۆ من زۆر واتا بەخشە ڕێگەیەکی هێندە دوورتان بڕیوە، هەوڵدەدەن لێگەڕینی ئازادیی کە لە کەسایەتی مندا چەسپاوە بکەنە ڕۆژەڤ و لە هەمانکاتدا دیدارم لەگەڵدا ئەنجام بدەن. پێش هەموو شتێک ئەم هەوڵەتان تەنها وەک پشتیوانییەکەی کەسی یان بۆ لێگەڕینی کەسی من بۆ ئازادیی نابینم، بەڵكو وەکو پارچەیەکی لە ئیدارەی ژیانی ئازادی پێکەوەیی گەلان و چارەسەریی دیموکراتیک، ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبینم.

 

هیچ کاتێک ئازادی کەسی خۆمم جیاواز لە ئازادی کۆمەڵایەتیدا نەبینیوە. هەمیشە وتوومە، تا ئازادیی کۆمەڵایەتی پێکنەیەت ئەوا ئازادی کەسیشم هیچ واتایەکی ڕاستەقینەی نابێت. هەر بۆیە من ئەم هەنگاوەی ئێوە بە هاوپشتی و بانگەوازێکی بوێرانە بۆ ئایندەی دیموکراتیکی هاوبەشی گەلانمان دەبینم.

 

ئاگاداری داواکارییەکەتان بووم بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵمدا. هیوادارم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەلومەرجی دیدار بە شێوەیەک بڕەخسێندرێت. لەم چوارچێوەیەدا سڵاو و ڕێزی خۆمتان پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ڕەنج دەدەن، نەک تەنها بۆ من، هەموو ئەوانەی کە پشتیوانی لە لێگەڕینی ئازادیی و ئیرادەی دیموکراتیکی گەلانمان دەکەن.

 

هیوادارم کە ڕۆژانێکی ئازاددا، لە ژینگەیەکدا چاومان بە یەکدی بکەوێت کە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیاد نرابێت.

 

عەبدوڵا ئۆجالان

زیندانی ئاسایشی باڵای جۆریF لە ئیمراڵی"