ناوەندی هەواڵ
عومەر ئۆجالان برازای ڕێبەری گەلی کورد و پەرلەمانتاری ڕەحا سەبارەت بە دیدارەکەیان لە ئیمرالی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە: بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ئێمە وەک بنەماڵە لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆبووینەوە. باوەڕمان مەزنتر بووە کە پرۆسەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگە بۆ سیاسەتێکی نوێ، ڕێکخستنێکی نوێ، خوڵقاندنی مانایەکی نوێ دەکاتەوە. لەم کاتەدا کە پێشکەوتنی گرنگ و مێژوویی ڕوودەدەن، پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە بۆنەی جەژنەوە پێشکەشی ڕای گشتی دەکەم.
پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەلایەن ڕێبەرەوە وەهایە: جەژنی قوربان بە بێ قوربانیدان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، سڵاو بۆ گەلەکەم دەنێرم.




