بکوژی ژنێک خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایدەکات، بکوژی ژنێک دوای نزیکەی دوو مانگ لە دیار نەبوونی، خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایدەکات، بکوژی ژنێک دوای نزیکەی دوو مانگ لە دیار نەبوونی، خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی ڕۆژی ٢٢ی تەمووزی ئەمساڵ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر "قەڵادزێ" لەلایەن تۆمەتبارێک بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە لە ماڵی هاوڵاتیەک کرا و بەو هۆیەوە ژنێک کوژراو دوو کەسی تر برینداربوون، تۆمەتبار ڕایکرد بۆ شوێنێکی نادیار.
ئاماژە بەوەکراوە، دوای ڕووداوەکە بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمان کرا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار دانیشتوی پارێزگای هەولێرە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر بەنوسراوێک داوای لە پۆلیسی هەولێر کرد بە دەستگیرکردنی، بەڵام بەهۆی نەبونی زانیاری لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی نەتوانراوە دەستگیر بکرێ و دوای نزیکەی دوو مانگ تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر کرد.
تۆمەتبارەکە ناوی " ح . ش" دانیشتووی هەولێر، لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٢، پیشەی کاسبە، تاوانەکەشی لە جەژنی قوربانی ئەمساڵ ئەنجامداوە.