بکوژی ژنێک دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە بکوژی ئەو ژنەی لە شەوی ٣٠ مانگ بە خنکێندراوی لە گردی سەیوان دۆزرایەوە دەستگیربکەن، کە تەمەنی ٢٤ ساڵە. ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە بکوژی ئەو ژنەی لە شەوی ٣٠ مانگ بە خنکێندراوی لە گردی سەیوان دۆزرایەوە دەستگیربکەن، کە تەمەنی ٢٤ ساڵە.
ناوەندی هەواڵ
لە شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ مانگی ڕابردوو لە گۆڕستانی گردی سەیوانی شاری سلێمانی تەرمی ژنێک بە خنکێندراوی دۆزرایەوە، کە بکوژەکەی ڕایکردبوو.
پاش ١٧ ڕۆژ ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرییان کردووە ناوی (ب، ب، ح لەدایکبووی ١٩٩٧)، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەیەکدا ناوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.