بکوژی دوو هاوژینەکەی کەرکوک دەستگیرکرا
پۆلیسی شاری کەرکوک دەستگیرکردنی گروپێکی ڕاگەیاند کە دەستیان لە کوشتنی دوو هاوژین هەبووە.

ناوەندی هەواڵ
پۆلیسی شاری کەرکوک بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکوک درەنگانی شەوی چوارشەممە تەرمی دوو هاوژینیان دۆزیوەتەوە بە ناوەکانی ع. ف. و ن. ب.، دوای ئەوەی چەند کەسێک بە مەبەستی دزیکردن چوونەتە ماڵەکەیان.
بەپێی زانیارییەکان ژنهكه پیشهی مامۆستا بووه و له نهتهوهی عهرهب و پیاوەکەش کورد بووه و له شارهوانی كهركوك فهرمانبهر بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کەرکوک بە میدیاکانی ڕاگەیاند یەکێک لەو کەسانەی تۆمەتبارن بە کوشتنی ئەو دوو هاوژینە خەڵکی گەڕەکی ڕاپەڕینی شارەکەیە و عەرەبە، دوو کەسی دیکەش کە دانیشتووی شاری بەغدا و تۆمەتبارن، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
ت.پ