بەهۆی لافاوەوە ٧٠ کەس لە کینیا گیانیان لەدەستدا
بەهۆی لافاوەوە لە کینیا بەلایەنی کەمەوە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بارانبارینەوە کە چەند ڕۆژێکە لە شاری کینیا بەردەوامە، لافاو دروست بووەو خەڵکی لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون.
وتەبێژی حکومەتی کینیا ڕۆژی ٢٦ی نیسان ڕایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە ٧٠ کەس بەهۆی لافاوەوە لە کینیا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کاربەدەستان فەرمانیان داوە دانیشتوانەکە ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن کە ئەگەری بارانبارینی زیاتریان لەسەرە.
پێشتر، خاچی سوور ڕایگەیاندبوو، لە مانگی ئاداردا، ٣٠٢ کەس لە لافاو ڕزگارکراون و زیاتر لە ١٣ هەزار خێزان ئاوارە بوون و ٢٢ ڕێگا وێران بوون و ٢٦ قوتابخانەش زیانیان بەرکەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی کینیا هۆشداری دەدات لەوەی بارانبارینی زۆر لە چەند ناوچەیەکی کینیا بەردەوام دەبێت، لەوانە نایرۆبی.