باری تەندروستی سهیلا حجاب لە زیندان تێکچووە

بەهۆی مانگرتن لە زینداندا، زیندانی سیاسی سهیلا حجاب باری تەندروستی تێکچووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان و ڕاگەیاندنەکانی مافی مرۆڤ سهیلا حجاب، زیندانی سیاسی لە زیندانی قرچک باری تەندروستی تێکچووە و لە دۆخێکی خراپدایە.

بە پێی زانیاری ئاژانسی هەواڵی هەڕەنا، بە هۆی ئەوەی سهیلا لە زیندان دەستی کردووە بە مانگرتن، دۆخی تەندروستی تێکچووەو لە ڕۆژانی ڕابردوو فشاری خوێنی تەواو دابەزیبوو.

 

بە پێی زانیارییەکان سهیلا تەنانەت توانای خواردنی ئاویشی نییە و بەهۆیەوە بنەماڵەکەی تەواو نیگەرانن.

سهیلا حجاب لە ١٩ی ئەیلولەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی و دروستکردنی فشار لەسەر دادگا و پارێزەران دەربارەی کەیسی زیندانیانی سیاسی دەستیکردووە بە مانگرتن لە خواردن و تا ئێستاش بەردەوامە، هەر بەو هۆیەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە.