فاتمە سادقی لە کێبڕکێی "کاتا" مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا

فاتمە سادقی، وەرزشکاری ئێرانی، لە کێبڕکێی کاتای تاکەکەسی، لە شەشەمین یارییەکانی هاوپشتی ئیسلامی کە لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستان بەڕێوەچوو، میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشبڕکێکانی ''کاتا''ی ژنان شاهیدی بەشداری هەشت یاریزانی وڵاتانی ئێران، کوێت، ئیمارات، سعودیە، تورکیا، جەزائیر، مەغریب و برۆنای بوون.

 

ڕۆژی سێشەممە ١١ی تشرینی دووەم، لە یارییەکانی هاوپشتی ئیسلامی کە لە ڕیاز بەڕێوەچوو، فاتمە سادقی، یاریزانی ئێرانی، لە یاری کۆتایی کێبڕکێی ''کاتا''، ڕووبەڕووی ڕکابەرە تورکەکەی دیلارا بۆزان بووەوە و توانی میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.

 

لە پێشبڕکێی کۆمیتەکانیش کە بەڕێوە چوو، سارا بەهمەنیار، یاریزانی ئێرانی، لە کێشی خوار٥٠ کیلۆدا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.