بۆ نەڕووخاندنی ماڵی دایکی شەهیدێک هێرش کرایە سەر زێرەڤانی

لەسەر رووخانی ماڵی دایکی شەهیدێک، هاوڵاتیانی دانیشتووی شارەدێی ڕزگاریی هێرشیان کردە سەر هێزەکانی زێرەڤانی.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی ڕزگاری لە شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕ لە نێوان هاوڵاتیانی شارەدێکە و هێزەکانی زێرەڤانی دروستبوو، لەکاتێکدا هێزەکانی زێرەڤانی هەوڵیان دەدا ماڵی دایکی شەهیدێک بڕوخێنن.

 

دانیشتووانی شارەدێی ڕزگاری باس لەوەدەکەن کە ڕوخاندنی خانووەکانیان بە بیانووی زێدەڕۆییەوەیە لەکاتێکدا لە ناوچەکەدا تەنها ئەو ماڵانە زێدەڕۆ نین و زۆر ناوچەی دیکە هەیە بەڵام بەهۆی هەبوونی بەرپرس لە پشتیانەوە ئەو خانووانەی دیکە ناوڕوخێنرێت.

 

لە ئەنجامی شەڕەکە بریندار هەیە و پاش ماوەیەک هێزەکانی زێرەڤانی لە ناوچەکە دوورکەوتوونەتەوە.

ت.پ